ئەپ و نەرمەکاڵا 13, كانونی دووه‌م 2017

فەرهەنگی هەژاری کوردی>کوردی>فارسی (هەنبانەبۆڕینە و خاڵ و باشور) بۆ ئایفۆن و ئایپاد بڵاوکرایەوە + بەستەری داگرتن

بەخۆشحاڵییەوە دەمەوێت ئەمڕۆ ئەپێکی نوێی کوردی بە ئێوە بناسێنم ئەویش فەرهەنگێکە بەناوی هەژار کە هەریەک لە فەرهەنگەکانی هەنبانەبۆرینە و خاڵ و باشور لەخۆی دەگرێت. ئەپەکە ڕووکارێکی سادەی هەیە و بزوێنەرێکی گەڕان لەخۆی دەگرێت و گەڕان تێیدا ئاسانە و ١٠٠ هەزار وشە لەخۆی دەگرێت. وە هەروەها ئەپەکە بۆ ڕوونما واتە شاشەی ئایفۆن و ئایپاد گونجێندراوە و هیچ کێشەی نییە. دەتوانن ئێوەش ببنە خاوەنی ئەپەکە بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر لە ئەپستۆر. کلیک بکە بۆ چوونە ئەپستۆر و داگرتنی ئەپەکە.

شایەنی باسە، ماوەیەک لەمەوبەر هەمان گەشەپێدەر ئەم فەرهەنگەی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکردەوە و ئێمەش هەواڵمان لەسەر بڵاوکردەوە و ئێوەش دەتوانن کلیک بکەن بۆ خوێندنەوە و داگرتنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

بۆچونی تۆ