مۆبایل و تابلێت
14, كانونی دووهم 2017
26 مانگی داهاتوو نۆکیا 6 دەکەوێتە بازاڕەکانەوە

کۆمپانیای نۆکیا ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی یەکەم مۆبایلی هۆشمەندی خۆی لە بەرواری 26ـی مانگی داهاتوو.
شایەنی باسە لەچارەکی کۆتایی پارساڵەوە دەنگۆ و دزەکاری زۆر هەبوون لەسەر بەرواری و جۆر و ناوی مۆبایلە هۆشمەندەکەی نۆکیا کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات.
لەم دواییانەدا کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی نمایش کرد و کە ناوی Nokia 6 دەبێت و لە بەراوی بیست و شەشی مانگی داهاتوو دەست دەکرێـت بە فرۆشتنی سەرەتاش لەدەرەوەی بازەڕەکانی چین فرۆشتنەکە دەست پێدەکات.
هەروەها نۆکیا 6 تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر نزیکەی ٢٤٠ هەزار داواکاری پێش کڕینی بۆ تۆمار کراوە.
وە بەپێیی پێشبینییەکان لەماوەی ئەمساڵدا پێدەچێت کۆمپانیاکە بڕی 6 بۆ 7 مۆبایلی هۆشمەند بخاتە بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە.
بۆ بیرخستنەوەش ئەم مۆبایلە پێش کۆنگرەی MWC ی بۆ ساڵی 2017 دەخرێـتە بازاڕەوە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.