ئەپ و نەرمەکاڵا 15, كانونی دووه‌م 2017

ئەپی Dcoder بۆ گەشەپێدەرانی ئەپ و نەرمەکاڵاکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید

ئەوەی ئەیزانین زمانەکانی کۆمپیوتەر و داڕشتنی ئەپ و نەرمەکاڵا ئارەزوویەکی جوانی کەسانێکن و کەم کات هەیە بتوانن کۆد نەنوسن، کۆدەکان هەمیشە لە کۆمپیوتەردا دەنوسین، چوون ئامڕازی بەهێز و سەرەکی ئێمەیە و پڕۆژەکانمان لەوێ دەستکاری دەکەین.

بەڵام لە هەمان کاتدا ئێوە ئەتوانن هاوشێوەی کەمپایلەری کۆمپیوتەرەکان کە تایبەتن بە وەگەڕخستنی پڕۆژەکانمان، دەتوانن لە مۆبایلەکانیشدا ئەو کۆدە و ئەو شتەی کە دەتەوێت بینوسیت بە شێوەیەکی باش و کارامە بنوسنەوە.

ئەپ و نەرمەکاڵایەکی زۆر هەن لە مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیددا بەڵام زۆرێکیان بێکەڵکن، بۆیە هەر لەم بابەتە ئاشنا بە بە سیستەمی پێشکەوتوی ئەپی دی کۆدەر کە خاوەن ڕووکارێکی سادە و کارامەی گەشەپێدانە کە لە خوارەوە بەستەری داگرتنمان بۆ سیستەمی ئەندرۆید داناوە.

لە ئەپەکەدا کۆدی زمانە ناودارەکانی کۆمپیوتەری تێدایە، کە دەتوانیت کۆدی زمانەکانی جاڤا، ڕووبی، پایسۆن، جاڤا سکریپت، سی، سی پڵەس پڵەس، پی ئێچ پی، لوا وەگەڕ بخەیت بە شێوەیەکی ڕێک و بێکێشە.

بێگوومان دەشتوانیت ڕووکاری خوازیاری خۆت هەڵبژێریت و کۆدەکانی تێدا بنوسیت. لە ئەپەکەدا چوار ڕووکاری جیا بە چوار ڕەنگی جیا هەیە، کە هەر چواریان گونجاو و مۆدێرنن لەگەڵ نوسینی کۆدەکان. چەندەها تایبەتمەندی تر کە ئێستا ئەتوانیت بۆ مۆبایلەکەتی دابگریت بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بۆچونی تۆ