هەواڵ
17, کانوونی دووەم 2017
سامسۆنگ ناردنی وەشانی نوگەتی بۆ Galaxy S7 و S7 Edge ڕاگرت

پاش ئەوەی ئێچ تی سی نوێکردنەوەی وەشانی نوگەت بۆ HTC 10ـی ڕاگرت بە هۆی چەند کێشەیەک لە ڕووکارەکەیدا کە لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە ڕاپۆرت نێردرا بوو بۆ کۆمپانیاکە، لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ تووشی هەمان کێشە بووەتەوە و وا پێدەچێت نوێکردنەوەکە ڕابگرێت تاوەکو هەندێک کێشە لە وەشانەکەدا چارەسەر بکات و پاشان بینێرێتەوە بۆ بەکارهێنەران.

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری ئەمڕۆ بەفەڕمی دەستی کرد بە وەشاندنی نوگەت 7.0 بۆ Galaxy S7 و S7 Edge بە ناوی G9350ZCU2ZQA4، ئێستا لە تۆڕەکاندا چەند وێنەیەک بڵاوبووەتەوە و کە ئاماژە بە بوونی کێشە دەکەن لەم نوێکارییەدا، کێشەکە لە ڕووکاری سەرەکی مۆبایلەکەدایە لەکاتی کارپێکردنی دا، سامسۆنگ نوێکارییەکەی لە وڵاتی چین ڕاگرتووە، بەڵام هیچ دەنگۆیەکی فەڕمی نییە کە ئایا ئەم ڕاگرتنی نوێکردنەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دەگرێـتەوە یاخوود نا.
سەرچاوە :
- Android Soul
- عالەم تەقەنییە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.