ئاسایشی ئەلیکترۆنی 18, كانونی دووه‌م 2017

ئەنۆنیمۆس پەیامێکی توند ئاڕاستەی تڕامپ دەکەن

بێگوومان هەموومان ناوی گرووپی ئەنۆنیمۆس(نەناسراوەکان)مان بیستووە و دەزانین بوونەتە هۆکاری نیگەرانی بۆ زۆرێک لە کۆمپانیا و کەسایەتییە سیاسییە جیهانییەکان، بەبڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە و زانیارییە تایبەتییەکانیان کە بوونەتە زیان بۆ خەڵک، لە نوێترین کاردانەوەیان هەڕەشە لە دۆناڵ تڕامپ سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن و چەندین پەیامی ئاڕاستە دەکەن.

گرووپی ئەنۆنیمۆس لە تویتەر دەلێن: تڕامپ پەیوەندی هەیە لەگەڵ مافیاکانی ڕوسیا، و ئەوانەی بازرگانی بە منداڵانەوە دەکەن، و بازرگانانی سپیکەرەوەی پارە. دەڵێن پەشیمان نابنەوە لە قسەکانیان هەموو زانیارییەکانی سەرۆکی ئەمریکایان لایە ئەگەر لەماوەی ئەم چوارساڵەدا پەشیمان نەبێتەوە لە قسە و کردارەکانی لەگەڵ ئەو گرووپانەدا و هەر گیز لە بیری ناکەن، دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان لەسەر ئەو سەرۆکە.

لەو ڕووداوانەی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا توشی تڕامپ بوون، دزە پێکردنی پەیوەندییە دەنگییەکانی، ئەو ژمارانەی پەیوەندی لەگەڵیدا هەیە، و بڵاوکردنەوەیان، هەروەها دزە پێکردنی کۆمەڵێک زانیاری دیکە لە تاوەرەکەی، پاش چەندین وتەی تڕامپ لەسەر موسوڵمانە کۆچبەرەکانی ئەمریکا.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەنۆنیمۆس Op_Trump
بۆچونی تۆ