سۆنی
18, كانونی دووهم 2017
سۆنی زانیاریەکانی کۆنگرەی MWCی داهاتووی لە وێنەیەکدا بڵاودەکاتەوە
لە وێنەیەکی فەرمی کۆمپانیای سۆنیدا دەربارەی بەژداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا، زانیاریەکانی تایبەت بە کۆنگرەکەی دەردەخات و لە نزیکترین کاتدا کۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
بێگوومان سۆنی کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و وە بێگوومان ڕۆڵی سۆنی لەم کۆنگرەیەدا ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێیە، هەر پێش هەفتەیەک لەمەوبەر باس و دەنگۆی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی لە پێگەکان بڵاوبووەوە که وێنەی دزەکراو و زانیاری تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەی تێدا بوو،
کاتی کۆنگرەی سۆنی ۲۷ی مانگی داهاتوو دەبێت دوای کۆنگرەکەی مۆتۆرۆلا کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە. دەروازەکانی پێشوازی کۆنگرە لە کاتژمێر ٨:۱٥ دەکرێنەوە و کۆنگرەکەش دوای پازدە خولەک لە پێشوازی کردن دەستپێدەکات.. بە دڵنیاییەوە سۆنی مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت، ئەو مۆبایلەی سۆنی کە باس دەکرێت جگە لە وێنەکەی، تایبەتمەندیەکانیشی دزەپێکراوە، هەندێک ل تایبەتمەندیەکانی کە لە وێنەیەکدا ئاماژەی پێکراوە بریتی دەبن لە ڕامێکی ٤ گێگابایت، ڕوونمایەکی ۱۰٨۰×۱۹۲۰ پێکسڵ و پڕۆسێسەری مێدیاتێک هیلیۆ P20.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.