10
ئینتەرنێت 18, كانونی دووه‌م 2017

AT&T بە فەڕمی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی نەوەی دووەم ڕادەگرێت

کۆمپانیای AT&T دابینکەری ئینتەرنێتی نەوەی دووەم ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی نەوەی دووەم 2Gـی کۆمپانیاکەی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی ئەم خزمەتگووزارییە دەگەڕێتەوە بۆ  زۆری تێچووی ئەو نەوەیەی ئینتەرنێت و کەمی بەکارهێنەری خزمەتگوازری نەوەی دووەمی ئینتەرنێت، و داواکارییەکی زۆر بۆ خزمەتگوازریی ئینتەرنێتی خێرایی نەوەی چوارەم کە ناسراوە بە LTE، هەوەها وابڕیارە تا نزیکی 2020 خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت بە تەواوی بکەوێتە کار.

AT&T پلانی هەیە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بەتەواوی کۆتای بەو نەوەیەی خۆی بهێنێت، هاوکاری ئەو کۆمپانیایانە دەکات کار بە نەوەی دووەمی ئینتەرنێتەکەی دەکەن تاکوو بتوانن زیاتر خزمەتگوزاریەکەیان بەرەو پێشەوە بەرن و بگرە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتیش لە ساڵانی داهاتوودا.

تاکوو ئێستاش هەندێک لە وڵاتانی وەک میسر لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا کار بە نەوەی دووەمی ئینتەرنێت دەکەن، کە پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش نوێکاریی بکەن لە خزمەتگوزارییەکەیاندا.

سەرچاوە :
تاگەکان 2G AT&T
بۆچونی تۆ