10
ئەپ و نەرمەکاڵا 21, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

چۆنیەتی بلۆک کردنی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی بۆت دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

لە رۆژگاری ئەمرۆدا هەر یەکێک ئێمە و مان بەکارهێنەری موبایلە هۆشمەندەکانین جا چ ئەو موبایلانە بێت کە بە سیستەمی ئەندرۆید یاخود سیستەمی ئای ئۆ ئێس کار دەکەن بەکاریان دەهێنینن، هەریەک لەو دوو سیستەمانەی باسم کرد چەندین تایبەتمەندی جۆراو جۆر و جیاوازیان هەیە، ئەوەی من دەمەوێت ئەمرۆ باسی بکەم لە هەردوو ئەم سیستەمانە بەدی دەکرێت کە ئاماژەم پێداوە، ئەویش چۆنیەتی بلۆک کردنی ئەو پەیوەندیە بێزارکەرانەی رۆژانە بۆمان دیت، یاخود ئیمە دەمانەویت ژمارەک بلۆک بکەین نە بتوانیت پەیوەندی بکات پێمان نە بتوانێت نامە بنێرێت بۆمان ئەوەش لە ریگای چەندین نەرمەکاڵاوە دەتواین ئەم کارە بەئەنجام بگەێنین، بەڵام لەم بابەتەی ئەمجارەمدا یەکێک لەو نەرمەکاڵایە بەهێزانەم ئامادەکردووە کە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە هیوادارم سودی لیوەربگرن.


تایبەتمەندیەکانی ئەم نەرمەکاڵایە
– بلۆک کردنی ئەو ژمارەی دەتەویت بلۆکی بکەیت بە تاک بێت یاخود بە کۆمەڵ
– بلۆک کردنی ئەو نامە بێزارکەرانەی بۆت دێت لە رێگای ئەو ژمارە بێزارکەرانەوە
– هەلگرتنی نوسخەیەک لەو ژمارەنەی کە دات ناون بۆ لیستی بلۆک واتا باک ئەپێکردنی
– گەرانەوەی ئەو باک ئەپەی کردووتە.
ئەوانە و چەندان تایبەتمەندی تری هەیە ئەو نەرمەکاڵایە ئێوەی خۆشەویست دەتوان بەکاربهێنە لەسەر موبایلە هۆشمەندەکانتان کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن.

کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندن

[su_note note_color=”#f65341″ text_color=”#ffffff” radius=”5″]تێبینی: بلۆک کردنی ئەو ژمارە پەیوەندیانەی پێمانەوە دەکرێت لە رێگای خودی ئەو موبایلە هۆشمەندانەشەوە دەکرێت جا چی موبایلی ئایفۆن بێت یاخود سامسۆنگ گالاکسی بێت یاخود سۆنی بێت یاخود ئێل جی هتد.. دەکرێت هەر یەکە و بە رێگای جیاواز دەکرێت بەڵام لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایە بێت یاخود نەرمەکاڵاکانی تر تایبەت مەندی و خێرای لە ئەنجامدانی کارەکە بۆیە بە پێویستم زانی باسی یەکێک لەو نەرمەکاڵایانە بکەم .[/su_note]
بۆچونی تۆ