10
ڕێنمایی 21, كانونی دووه‌م 2017

هەرگیزاو هەرگیز ئەپڵیکەیشن لەدەرەوەی گووگڵ پلەی دامەگرن!

دەمێکە و بەردەوام بیر لەوەدەکەمەوە کە ئایا کۆگاکانی ئەپڵیکەیشنی دەرەوەی گووگڵ پلەی پارێزراون یان نا؟ وەڵامەکەی وا ئاسان نییە و پێویستی بە توێژینەوە و بەدواداچوونە و گەیشتنە بە ئەنجامێکی باوەڕپێکراو. بۆ ئەمە وەکو خۆم لەدوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و خوێندنەوەی زانیاری ورد گەیشتمە ئەوەی کە بەڕاستی متمانە بەهیچ کۆگایەک ناکەم جگە لە کۆگا فەرمییەکانی وەکو گووگڵ پلەی کە تاکە کۆگای فەرمی کۆمپانیای گووگڵە بۆ سیستەمەکەی خۆی کە ئەندرۆیدە بەردەستی کردووە.

بەڕێزان لەوەیە ئاگاداری ئەوەبن لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید ڕووبەڕووی هێرشی گەورە بووەتەوە و دواینیشیان ئەو زیانەواڵەیەبوو کە ناسراوبوو بە Gooligan کە توشی ١,٣ ملیۆن ئامێری ئەندرۆیدبوو و بەهۆیەوە بەکارهێنەران زانیارییەکانیان دزەی پێکرا.

ئاشکرایە کە بۆ هاکەرێک ئاسانە زیانەواڵەیەک پڕۆگرام بکات و بە جوانترین شێوە نیشانی بدات و لەگەڵ کۆگا نەناسراوەکانی تردا تێکەڵی بکات بێ ئەوەی کەسێک بتوانێت هەستی پێ بکات. دوای ئەوەش هەر کەسێکمان لەکاتی گەڕان لە ئینتەرنێت و دۆزینەوە و داگرتنی ئەو کۆگا پەیوەستکراوە بە زیانەواڵە بە کوردییە حەشایەرییکەی خۆمان بەرنامە ڤایرۆساوییە و دابەزاندنی لەسەر مۆبایلەکەمان ئاساییە لەبەرچاوی تۆ بەڵام لەپشتی سیستەمەکە کاری خۆی دەکات و ئیتر بۆی هەیە تەواوی ئامێرەکەت بکەوێتە ژێردەستی ئەو کەسەی زیانەواڵەکەی دروستکردووە. کەواتە ئەگەر ئەم جۆرە چیرۆکەت ناوێت لەسەر مۆبایلەکەت ڕووبدات، بێگومان تاکە چارەسەر ئەوەیە تەنها و تەنها لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپەکانت دابگریت و نوێ بکەیتەوە. بیرت بێت و دووبارەی دەکەمەوە تەنها گووگڵ پلەی با سەرچاوەی تۆبێت.

بێگومان ئەندرۆید سیستەمێکی سەرچاوە کراوەیە و ئەمەش دەرگای واڵاکردووە تا گەشەپدەران دەستەڵاتی زیاتریان هەبێت لەکاتی دروستکردن و گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشندا و لەهەمان کاتیشدا ڕێگە خۆشکەرە بۆ هاکەرەکان بۆ بڵاوکردنەوەی زیانەواڵە بەناو هەزاران مۆبایلی ئەندرۆید (بیرمان نەچێت ئەپستۆری ئەپڵیش لەم جۆرە هێرشانە بەدوورن نییە بەڵام ئەو کەمتر چونکە تاکە کۆگایە و لەدەری ئەم کۆگایە هیچ ئەپێکی تر داناگیرێت تەنها ئەگەر سیستەمەکە جەیلبرەیک کرابێت یان ئەو کۆگایانەی کە پێویستە لەڕێگەی Profileـەوە Verifyـیان بکەیت دەتوانرێت).

لە لێدوانێکی گووگڵ بۆ ماڵپەڕی وایەرد هاتووەکە لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەپڵکەیشن لە کۆگای گووگڵ پلەی پێش بڵاوکردنەوە بە پڕۆسەیەکدا دەڕوات و دەپشکنرێت و لەکاتی بوونی هەر زیانەواڵەیەک ئەپەکە ڕەت دەکرێتەوە و گەشەپێدەرەکە ئاگاداردەکرێتەوە لە کێشەکە. وە ڕێگەیەکی تر تا بتوانین ئەو ئەپانەیشی کە لە کۆگای گووگڵ پلەی هەن بناسیینەوە کە کێشەیان نییە بوونی ئەم پلەبەندییەیە کە بە ئەستێرەکان دەیناسینەوە چونکە ئەگەر سەرکەوتوونەبێت هەرگیز هیچ ئەپڵیکەیشنێک ئەستێرەی زۆری نادرێت و بە پلەی بەرز دیاری ناکرێت.

لە کۆتاییدا دەڵێم باشتر وایە وریابین و لەهەرشوێنێک فایل و پەڕگەی APKـیمان بینی با داینەگرین بەڵکە بگەڕێینەوە گووگڵ پلەیی و لەوێوە دایبگرین. ئەگەریش دڵنیابوون کە ئەپەکە کێشەی نییە ئیتر ئەوە خۆتان بەرپرسیارن.

تۆ ڕات چییە؟ پێت وایە کۆگاکانی تری جگە لە گووگڵ پلەی پارێزراوبن؟ پێت وایە خودی گووگڵ پلەی پارێزراو بێت؟

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
  • Naw

    بەڵێ وایە بەلام پلەی ستۆر زۆر بێ تامە بە دوای ھەرچیا ئەگەرێی نییە لەم وڵاتە not available in your country بۆییە ئەگەر فێرکارییە دروستکرد بکەن بۆ گۆڕینی پلەی ستۆۆر بۆ ئەمریکی زۆر سوپاستان ئەکەین(جگە لە vpn)

بۆچونی تۆ