هەواڵ
23, كانونی دووهم 2017
ئەپڵ بیر لە دانانی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار لەبری پەنجەمۆر دەکات بۆ ئایفۆنی داهاتووی

لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەر Ming-Chi Kuo کە پشت دەبەستێت بە چەندین هۆکاری گرنگ ئەوەیان ئاشکراکردووە کە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە هەوڵی دانانی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساڕی بەکارهێنەردایە بۆ نەوەی داهاتووی ئایفۆن لە بری تایبەتمەندی پەنجەمۆر، کە ساڵانە و لەمانگی نۆدا زۆرێک لەبەرهەمەکانی نمایش دەکات لە نێویشیاندا مۆبایلی ئایفۆن.
کۆمەڵێک ئاستەنگ درووست دەبن بۆ کۆمپانیای ناوبراو گەر بیەوێت ئەو تایبەتمەندیانە لە مۆبایلەکەیدا فەراهەم بکات دەبێت بەسەریاندا زاڵبێت کە ئاستەنگی تەکنیکی و پڕۆگرام و کۆدی پێویست کە زۆر وردبێت لە ناسینەوەی ڕوخساری بەرکارهێنەر، داڕشتنی ئەلگۆریزمی لێڵ تاکوو نەتوانرێت بێ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستە بەکارهێنەر بچێتە ژوورەوە و پاراستنێکی تەواو دابین بکات بۆ بەکارهێنەران.
گلەیی زۆرێک لەبەکارهێنەران و میدیا و ڕەخنەگرانی بواری تەکنەلۆژیا ئەوەیە کە ئەپڵ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە بەرهەمە نوێکانیدا ناکات بە بەراورد بە بەرهەمی پێشووی چەند تایبەتمەندییەک بەرز دەکاتەوە و گۆڕانکاری لە دیزاین و شێوەی مۆبایلەکەدا ناکرێت و هەمان شێوازە.
سەڕەڕای ئەو دەنگۆیانە ساڵانە پێش ڕاگەیاندنی ئایفۆنی نوێ هەواڵی زۆر بڵاو دەکرێتەوە لەسەر بەرهەمەکانی ئەپڵ بەڵام زۆرێکیان ناڕاست دەردەچن، بۆیە پێویستە هەمووان چاوەڕێی مانگی سێپتەمبەر (9) بکەین کە ئاخۆ کۆمپانیای ئەپڵ چ گۆڕانکارییەک دەکات لە نەوەی نوێی مۆبایلەکەیدا.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.