مایکرۆسۆفت
23, كانونی دووهم 2017
مایکرۆسۆفت زیاتر له ۷۰۰ کارمەندی خۆی دوور دەخاتەوە.

لە ڕێکارێکی تری مایکرۆسۆفتدا زیاتر لە ۷۰۰ کارمەند لە کۆمپانیاکە لە کار دەخرێن، بە فەرمی ئەوه وتراوە کە کۆمپانیاکە بە نیازە ۷۰۰ کارمەندی خۆی له کار بخات له هەفتەی داهاتوو.
ئەم ڕێکارە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ڕابردووی مایکرۆسۆفتە، کە له ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو ۲.٨٥۰ کارمەند لەسەر کار لادەبات. مایکرۆسۆفت کۆتایی بەم ڕێکارە دێنێت له مانگی ٦ی ئەمساڵ.
ئامانج لەم کارەی مایکرۆسۆفت نوێکردنەوەی لێزانینی کارمەندەکانیەتی، چونکە ئەو کارمەندانەی کە لە کاریان لادەبات سوودێکی ئەوتۆیان نیە بۆ مایکرۆسۆفت و کاریگەریان نیە، هەروەکو ئەوەی له ڕاپۆرتەکان وتراوە.
مایکرۆسۆفت هەلێکی تری داوە، بە دانانی هەلی کار له کۆمپانیا، کە ئێستا ئاماژەی داوە بە ۱٦۰۰ هەلی کار کە لە تۆڕی بازرگانی لینکدئین بانگەشەی بۆ دەکرێت.
مایکرۆسۆفت هەمیشە چاوی لەسەر کارمەندەکانیەتی، هەمیشە لە نوێکردنەوەدایە. ساڵی ۲۰۱٤ مایکرۆسۆفت ۱٨ هەزار کارمەندی خۆی دوورخستەوە، ئەمەش زۆرترین ڕێژە بوو لە مێژووی کۆمپانیاکەدا.
هێشتا ژمارەی کارمەندەکانی مایکرۆسۆفت له کەمبووندا نیە، ژمارەی کارمەندەکانی مایکرۆسۆفت لە ئێستادا ۱۱۳ هەزار کارمەندی فەرمین.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.