شاومی 24, كانونی دووه‌م 2017

شاومی ۲٥۰.۰۰۰ مۆبایلی ڕێدمی نۆت ٤ی له ماوەی تەنها ۱۰ خولەکدا فرۆشت.

شاومی چینی له یەکەم کاتی فرۆشتنی مۆبایلی ڕێدمی نۆت ٤دا توانی لە ماوەی ۱۰ خوولەکدا بە ڕێژەی ۲٥۰.۰۰۰ لە مۆبایلەکە بفرۆشێت لە هیندستان. دوێنێ ئامێرەکە بۆ فرۆشتن لە پێگەکانی Mi.com و FlipCart و تاکو هەفتەیەکی تر هیچ مۆبایلێکی تر نافرۆشرێت.

لە ڕابردووشدا ڕێد می نۆت ۳ یەکەم فرۆشی مۆبایلی سەرهێڵ بوو له هیندستاندا، کە فرۆشی ۲.۳ ملیۆنی لە شەش مانگی دواتریدا تۆمارکرد. پێشبینی ئەکرێت ڕێدمی نۆت ٤یش بتوانێت فرۆشێکی زیاتر تۆمار بکات، بە هۆکاری کەمی نرخ و تایبەتمەندی بەرز.

ڕێد می نۆت ٤ لە نرخی ۱٥۰ دۆلارەوە دەستپێدەکات بە تایبەتمەندی ۲ گێگابایت ڕام و ۳۲ گێگابایت فراوانی بیرگە. هەروەها لە نرخی ۱٦٥ دۆلارەوە دەستپێدەکات بە تایبەتمەندی ۳ گێگابایت ڕام و ۳۲ گێگابایت فراوانی بیرگە، هەروەها ۱۹۰ دۆلار بۆ ٤ گێگابایت ڕام و ٦٤ گێگابایت فراوانی بیرگە.

مۆبایلەکه بە سێ ڕەنگ ڕاگەیاندراوە، بەڵام لە فرۆشتنی یەکەمیدا تەنها به ڕەنگی خۆڵەمێشی و ئاڵتونی بەردەستکرا، پێشبینی ئەکرێت ڕەنگە ڕەشە کانزاییەکەی لە فرۆشتنی داهاتوودا بەردەست بکرێت. فرۆشی داهاتووی ڕێدمی نۆت ٤ لە ۳۰ی ئەم مانگەدا دەستپێدەکاتەوه.

تاگەکان Redmi note 4 شاومی
بۆچونی تۆ