ئامێرە هەمەجۆرەکان
24, كانونی دووهم 2017
وێنەیەکی مۆبایلی ئێڵجی “جی ٦” دزەی پێکرا.
لە درێژەی پێشهاتەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا و لە دوای ئەوەی سامسۆنگ ڕایگەیاند مۆبایلە نوێیەکەی لە کۆنگرەکەدا نمایش ناکات، مۆبایلە ئاستبەرزەکەی ئێڵجی له وێنەیەکدا دزەی پێکراوە و بە پێگەکاندا بڵاوبووەتەوە، ئەوەی دەربارەی وێنەکە وتراوە، قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە ٥.۷ ئینج دەبێت.
لە ڕابردووشدا پێگەی “زە ڤێرج” دزەکاریەکانی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی ئاشکراکردووە، وە ئێڵجیش پشتڕاستیکردووەتەوە کە مۆبایلەکە لە ۲٦ی مانگی داهاتوو لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا.
بە پێی پێشبینیەکان لەسەر وێنەکە، وتراوە کە قەبارەی ڕوونماکە %۹۰ی لاشەی پێشەوەی مۆبایلەکە دەگرێتەوە. لەگەڵ هەندێ نوێکاری لە لایەکانی مۆبایلەکەدا. ئەمە مۆبایلی ئاستبەرزی “FlagShip”ی ئێڵجی دەبێت له کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.