سۆنی
27, كانونی دووهم 2017
دزەپێکارییەکان:تایبەتمەندی 5 مۆبایلە ئاست بەرزەکەی سۆنی بۆ کۆنگرەی MWC
وەک لە چەند ڕۆژی پێشوودا ئاماژەمان بە کۆمەڵێک دزەکاری کرد لەسەر بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیای سۆنی بە تایبەت کەباس لە چەند هەواڵێک دەکرێت سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلانە خوێنەری بابەتەکەی پێشوومان بن، هەروەها وابڕیارە زۆرێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان بەرهەمەکانیان نمایش بکەن لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل کە لە 26ـی مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
چەند زانیارییەکی دزەپێکراو و پێشبینیکراوتان بۆ دەخەینە ڕوو:
Sony Yoshino:
- ڕوونمای 5.5 ئینج و بەڕوونی 4K
- پڕۆسێسەری SD835
- ڕام 6GB
- هەستەوەرێکی نوێی کامێرا بەناوی IMX400
Sony BlancBright:
- ڕوونمای 5.5 بەڕوونی QHD واتە چوارجار زیاتر لە HD
- پڕۆسێسەری SD653
- ڕام 4GB
- هەستەوەرێکی نوێی کامێرا بەناوی IMX400
Sony Keyaki:
- ڕوونمای 5.2 ئینج و بەڕوونی FullHD
- پڕۆسیسەری میدیاتێک هێلۆ P20
- ڕام 4GB
- بیرگەی ناوەکی 64GB
- کامێرایی پشتەوە 26MP
- کامێرایی پێشەوە 16MP
Sony Hinoki:
- ڕوونمای 5.0 ئینج و بەڕوونی HD
- پڕۆسیسەری میدیاتێک هێلۆ P20
- ڕام 3GB
- بیرگەی ناوەکی 32GB
- کامێرای پشتەوە 16MP
- کامێرای پێشەوە 8MP
Sony Mineo:
- تەنها زانیاری لەسەر نرخەکەی هەیە 350$
ئەمانە تەنها زانیاریی دزەپێکراون و پێویستە هەموومان چاوەڕیی 2ـی مانگی داهاتوو بکەین.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.