سامسۆنگ
27, کانوونی دووەم 2017
ڕۆژنامەی گاردیان کۆمەڵێک زانیاری پێشبینیکراو و وێنەیەکی نوێ بۆ گالاکسی 8 بڵاودەکاتەوە
پاڵپشت بە وێنەیەک دەست تۆڕی VentureBeat ـی تەکنەلۆژی کەتووە باس لەوەدەکرێت دیزاینی نوێی مۆبایلی گالاکسی هەشت دەبێت ئەو وێنەیەی سەرەوە دەبێـت، ڕۆژنامەی گاردیان چەندین زانیاری خستەوەڕوو لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیە:
- تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆر لەبەشی پشتەوەی مۆبایلەکە لە تەنیشت کامێرادا
- پشتڕاستکردنەوەی مانەوەی headphone jack (دەرچەی بیستۆک)
- تەنکتر لە نەوەی پێش خۆی کە گالاکسی ئێس 7ـە
- ڕوونمایەک بە قەبارەی 5.8 ئینج و 6.2 ئینج بۆ جۆری پڵەس
- توانستی پاتری 3000 بۆ 3500 میلی ئەمپێر(پێدەچێت زیاتر بێت)
- پڕۆسیەر(چارەسەرکەر)ـی SD835 و EXYNOSـی نەوەی نوێ
- لابردنی دووگمەی ماڵەوە(Home)
- بوونی دەرچەی USB-C
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.