ئەپ و نەرمەکاڵا 27, كانونی دووه‌م 2017

لەرێگای نەرمەکاڵایRingtone Maker 2017 بە خواستی خۆت زەنگێک دروست بکە بۆ موبایلەکەت

زۆربەمان لە ئێستادا بەکارهێنەری ئامێرە هۆشمەندەکانین جا چ ئەو ئامێرانە بێت کە بە سیستەمی ئەندرۆید یاخود ئای ئۆ ئێس کاردەکەن، لەم بابەتەدا حەزم کرد ئاشناتان بکەم بە یەکێک لەو نەرمەکاڵایانەی کە زۆربەی بەکارهێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئیس و ئەندرۆید پێیوستیان پێیە بە تایبەتی بۆ هەوادارانی سیستەمی ئەندرۆید، دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن کە دەتوان زۆر بە ئاسانی زەنگ یاخود ئەو گۆرانییە مەبەستیانە بیکەن بە زەنگی موبایلەکەیان، بەکارهێنانی ئەم نەرمەکاڵایە دەتوان هەر جۆرە زەنگێکی موبایلت پێ خۆشە دروست بکەیت بەو شیوەیەی مەبەستە چونکە زۆر جار ئێمە دەمانەویت گۆرانیەک بکەینە زەنگی موبایلەکەمان بەڵام قەبارە و دەقەی گۆرانیەکە زۆرە،بەڵام دەتوانیت لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە زۆر بە ئاسانی بە ئارەزووی خۆت زەنگێک دروست بکەیت کە مەبەست بێت، ببێتە زەنگی سەرەکی موبایلەکەت ئەویش نەرمەکاڵای Ringtone Maker 2017 کە تایبەتمەندی زۆر ناوازەی هەیە کە دەتوانیت جیای بکەیتەوە لەو نەرمەکاڵایانەی تر کە دەتوانیت دەستکاری ئەو دەنگە بکەیت کە دەیکەیتە زەنگ یاخود گۆرینی بۆ چەند فۆرماتی جیا ئەمانە و چەندان تایبەتمەندی تری ئێوەی خۆشەویست دەتوان دایبەزێن بۆ سیستەمی ئەندرۆید لەم بەستەرەی خوارەوە.

بۆ داگرتن کرتە لێرە بکە

بۆچونی تۆ