ئەپ و نەرمەکاڵا
27, كانونی دووهم 2017
باشترین نەرمەکاڵاکانی تایبەت بە VPN دابگرە بۆ سیستەمی ئەندرۆید – ئای ئۆ ئێس – ویندۆز
فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن زۆرێک لە ئێمە و مانان گوێ بیستی ووشەی ڤی پی ئێن بووین زۆربەمان دەزاین چیە بەپێچەوانەشەوە هەندیک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان نازان ڤی پی ئێن چیە و بۆچی بەکاردێت، حەزم کرد لەم بابەتەدا هەندی زانیاری لەسەر ڤی پی ئێن باس بکەم و چەندین نەرماکاڵای تایبەت بە ڤی پی ئێن، بکەینە دیاری بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆئێس ویندۆز بەهیوای سودی هەبێت.
VPN چیە واته Virtual Private Network بەکاردێت بۆ گۆرینی ئایپی کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئایپی وڵاتێکی تر ڤی پی ئین سودی چیە ؟ سودی ڤی پی ئێن ئەوەیە کە دەتوانیت هەندی بەربەست بشکنێت بۆ بەدەست هێنانی شتێکی تر نموونە ئیمە بەکارهێنەری سیستەمی ئەندرۆیدین دەمانەویت لە کۆگای گووگڵ نەرمەکاڵایەک یاخود گەیمێک وەربگرین کە بۆ وڵاتی خۆمان بەردەست نیە، لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایانەوە دەتوانیت ئەم بەربەستە بشکێنیت، جگە لەمە ئەم نەرمەکاڵایانە بەس بۆ ئامێرە زیرەکان نیە بەلكۆ تۆی بەکارهێنەری سیستەمی وەگەریخەری ویندۆزیش لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دەتوان بەکاربهێنن و ئایپی کۆمپیوتەرەکەت بگۆری بۆ ئایپی ئەو وڵاتەی مەبەستە ئەوەش لەوانەی لای هەندیكمان پێویستمان بەوە نەبیت یاخود بۆ کردنەوەی پۆرت چونکە هەندی لە پۆرتی کۆمپیوتەرکەمان داخراون لەرێگای کۆمپانیاکانەوەکانی دابین کردنی هێلی ئینتەرنێت.
یاخود کاتێک سەردانی وڵاتانی دەرەوە دەکەین فەیسبووک قەدەغەیە نموونە لە وڵاتی ئیران و چەند وڵاتێکی تر فەیسبووک قەدەغەیە رێگای یەکێک لەو نەرمەکاڵایانەوە دەتوانیت ئەو بەربەستە بشکێنیت جگەلەوەش دەتوانیت ئەو سایتانەی بلۆک کراون لە وڵاتەکەتدا دەتوانیت ئەم بەربەستەش بشکێنیت سایتەکان بکەیتەوە.
سەرجەم نەرمەکاڵاکانی تایبەت بە ڤی پی ئێن بۆ سیستەمی ئەندرۆید
نەرمەکاڵای Psiphon
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای Hola Free VPN Proxy
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای VPN Proxy Unlimited -Touch VPN
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای Opera Free VPN – Unlimited VPN
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
سەرجەم نەرمەکاڵاکانی تایبەت بە ڤی پی ئێن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
نەرمەکاڵای Opera Free VPN – Unlimited VPN
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای TunnelBear Free VPN
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای VPN in Touch
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
داگرتنی دوو نەرمەکاڵای باش تایبەت بە کۆمپیوتەر بۆ سیستەمی ویندۆز لەم دوو بەستەرەی خوارەوە دابگرە.
نەرمەکاڵای browsec
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵای Psiphon
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
ئەمانە باشترین ئەو نەرمەکاڵایانە بۆ سیستەمی وەگەرخەرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز بوون بەهیوای سود هەبێت.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.