ئەپڵ 29, كانونی دووه‌م 2017

ڕاپۆرت: بۆ یەکەم جار لە دوای ٥ ساڵ، ئایفۆن نەبوو بە پڕۆفرۆشترین مۆبایل لە چین!

بەپێی ڕاپۆرتێکی Counterpoint Research ساڵی پار پڕفرۆشترین مۆبایلی زیرەک لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی چین Oppo R9 بووە و ١٧ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و ئەمەش ڕێژەی ٤%ی پشکی بازاڕی لێ پێکدێت و لەبەرامبەردا iPhone 6Sـی ئەپڵ تەنها ١٢ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرابووە لە ساڵی ٢٠١٦.

ساڵی پار لە وڵاتی چین ٤٦٥ ملیۆن مۆبایلی زیرەک فرۆشراوە واتە ڕێژەکە بە بەراورد بە ٢٠١٥ ئەوا ٪٦ زیادی کردووە، فرۆشی Oppo بە هەموو جۆرەکانیەوە ٪١٠٩ زیادی کردووە واتە زیاد لە دوو هێند بووە! فرۆشی Vivo ٪٧٨ و Huawei ٪٢١ زیادیان کردووە و فرۆشی Apple ٪٢١ و Xiaomi ٪٢٢ کەمیان کردووە.
دامەزراوەی Counterpoint بۆ توێژینەوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆکاری دابەزینی فرۆشی ئایفۆن لە چین دەگەڕێتەوە بۆ داواکاری زیاتری بەکارهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ مۆبایلی ئاست مامناوەند و ئەمەش وای کردووە ئەو کۆمپانیایانەی تەنها گرنگی بە مۆبایلی ئاست بەرز و نرخ بەرز دەدەن ڕێژەی فرۆشیان کەم بکات. لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرێک بەناوی نەیل ساش لە Counterpoint ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر ئەپڵ تەکنەلۆژیای ئۆلێد لە ئایفۆن بەکاربهێنێت ئەوا فرۆشی بەرزدەبێتەوە.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ