ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
29, کانوونی دووەم 2017
سامسۆنگ ٩٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند و ٨ ملیۆن تابلێتی لە چارەکی کۆتایی ٢٠١٦ فرۆشتووە!

بەپێی دەزگای هەواڵی کۆری The Investor سامسۆنگ لە مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠١٦دا واتە چارەکی کۆتایی ئەم ساڵە، ٩٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند و ٨ ملیۆن تابلێت واتە تاتەبژمێری فرۆشتووە و سامسۆنگیش لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕایگەیاندووە کە بەشی IT & Mobile Communicationsـی کۆمپانیاکە ٢ ملیار دۆلار قازانجی هەبووە.
بەپێی ماڵپەڕی Phonearena تێکڕای نرخی فرۆشتن بۆ هەر مۆبایلێک ١٨٠ دۆلار و تێکڕای قازانج ٢٤ دۆلار بووە. شایەنی باسە کە سەرەڕای کێشەی مۆبایلی Galaxy Note 7 و زیانێکی زۆر بەهۆیەوە بەڵام دەستکەوت و قازانجی کۆمپانیاکە لە بەشی IT & Mobile Communications بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی کردووە و ئەمەش بە پلەی یەکەم بەهۆی فرۆشی زۆر باشی هەردوو مۆبایلی Galaxy S7 و Galaxy S7 Edgeـەوەیە.
ئەم ئەنجامەی سامسۆنگ ئەوە دەردەخات بە زیان پێکەوتنی بەهۆی بەرهەمێکەوە هێشتاش بەوشێوەیە کۆمپانیا قازانج و دەستکەوتی خۆی هەیە و بەردەوامە لەفرۆشەکانی و ئەوەتا دوایین بەرهەمەکانی ژمارەیی پێوانەییان بۆ کۆمپانیا تۆمارکردووە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.