سیستەمی وەگەرخەر

باشترین دابەشکراوە سووکەڵەکانی گنو/لینوکس بۆ ساڵی ۲۰۱۷

پێشەکی:

ئەم دابەشکراوانەی گنو لینوکس یان لینوکس بۆ ئەوە درووستدەکرێن کە بە کۆمپیوتەرێکی ڕەقەکاڵا لاواز باشترین خزمەتگوزاری بگەیێنن. دەستکاریکردنی فایلێکی دەنگ و ڤیدیۆ، نووسینی دۆکیومێنت، نەوەستان و خاونەکردنی سیستەم لە کارپێکردن، هەروەها زۆر شتی دیکەیان لێ وەدەست دێت و لێهاتووبوونیان سەلماندووە. کەواتە ئەگەر ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەرەکەتان کۆنە و لاوازە یان لەکاتی سوود وەرگرتن لە راسپێری پای (Raspberry Pi ) یان پاین ٦٤ ( Pine 64) ئەوا ئەم دابەشکراوە سوکەڵانەی خوارەوە باشترین پێشنیارن بۆ تۆ!

لەم نووسراوە ئێمە باس لە چەندین دابەشکراوەی سووکەڵەی گنو/لینوکس دەکەین کە دەتوانن کۆمپیوتەرە کۆنەکانمان بخاتەوە گەڕ واتە هێزێکی تایبەتیان پێ ببەخشێت.

نۆپێکس : Knoppix

دابەشکراوەی Knoppix ڕێدەدات کە بەکارهێنەر بێ هیچ دامەزراندنێک بە سیستەمێکی بەهێز لەسەر دی ڤی دی، سی دی یان فلاش میمۆریێک ئیشبکات. واتە دەتوانبن بەم سیستەمە بڵێین سیستەمی زیندوو . زۆرتر ئەو کەسانە کە گەرەکیانە زانیاری هاردەکەیان لەکاتی لەدەستدانی بووت و سیستەمی کارپێکردن، ڕزگار بکەن ئەوا لەم سیستەمە سوود دەگرن. دامەزراندنی ئەم سیستەمە پێشنیار ناکرێت، بۆ ئەوە کە ئێوە دەتوانن بە شێوازی سیستەمێکی کارپێکردنی هەڵگر ئەم سیستەمە هەمیشە لە گیرفانتان بێت. زۆرێک لە درایڤەکانی لە خۆ گونجاندووە هەروا من[نووسەر] زۆر سەرسام بووم کە نۆپێکس لە Slic3r وە نەرمەکاڵای 3D printing، پاڵپشتی دەکات.


Swapnil Bhartiya دەڵێت :

ئەوەی کە من هاندەدات کە بەم سیستەمە کار بکەم، ئەوەیە کە بە پێچەوانەی سیستەمە سووکەڵەکانی گنو/لینوکسی دیکە، کە زۆر بەرنامەیان تێدا بە ئیش ناخرێت، نۆپێکس پڕە لە نەرمەکاڵای بەهێز لە بواری ئیش ڕێکخستن و زۆر سووکەأەیە. کاتێک ئێوە نۆپێکس دادەمەزرێنن پێویستتان بە دامەزراندنی هیچ نەرمەکاڵایێکی دیکە نییە. تەنها خاڵی لاوازی نۆپیکس ئەوەیە کە لە بیرگەکەی ناتوانێت فایل لە سەر USB پاشکەوت بکات. هەروها ناتوانێت بە شێواز USB بووت، سوودی لێ بگرین. ئەمانەش لە داهاتوو چارەسەری دەکەین.

لووبونتو :Lubuntu

دابەشکراوەیێکە بە ڕومێزیێکی سادە و سووکەلە، کە لە سەر LXDE خۆی کۆکردوەتەوە. لەڕاستی دا لوبونتو لەسەر بنەمای ئوبونتو پەڕەی سەندووە هەرچەندە دەتوانین بڵێین کە زووبونتوش دابەشکراوەیێکی ئەم خێزانەیە وەک لوبونتوو زۆر سووکەڵەیە بەڵام لوبونتو زۆر لێهاتوترە و بیرگەی ڕام زۆر لەبەرچاو دەگرێت. من[نووسەر] لاپتۆپیکی Dell XPSـم هەیە، کە زوبونتوی لەسەرەو زۆر خاوە، بەڵام بە لوبونتو هەڵدەفڕێت.


یەکێک لە هۆکارەکانی کارپێکردن بە لوبونتو بۆ من[نووسەر] سوود وەرگرتنی بە LXDE (بۆ زانیاری دەربارەی LXDE لێرە کرتە بکە)، لوبونتو کۆی نەرمەکاڵاکانب لێهاتووی لەخۆ خزاندووە کە زۆر یەک لە پێداویستیەکانی بەکارهێنەران چارەسەر دەکات. پێشنیار ئەوە کە بەجێگای سیستەمێکی کارپێکردنی هەڵگر لەم سیستەمە سووکەڵە، لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایمەزرێنە.

لەو کۆمپیوتەرانە کە ڕەقەکاڵای لاوازیان هەیە وەک Raspberry Pi، هیچ گوزارشتێک بۆ گوشاردانی ڕەقەکاڵا لەم سیستەم نەبینراوە. ئەمەش تەنها هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ کارپێکردنێکی خاوێن و سووک و بەهێزی ئەم سیستەمی کارپێکردنە.

پیکسڵ :PIXEL

پیکسڵ -PIXEL- کورتکراوەی (Pi Improved Xwindows Environment)ـە. لەسەر بنەمای دێبیانە کە لە لایەن بنکەی گەشەپێدەرانی Raspberry Pi بۆ ڕەقەکالاکەی درووستکرا. لە ساڵی ۲۰۱٦ وشانێک بۆ سەر بنەمای سەکۆکانی x86 وەشێندرا، کە دەتوانرێت لە سەر ماکینتۆش و کۆمپیوتەری کەسی ئیش بکات. ئەم سیستەمە ئەوەندە بچکۆلەیە کە لە سەر راسپێری پای( Raspberry Pi) کە کەمترین ڕەقەکاڵایە تێیدا بە کار گیراوە بە باشی ئیش دەکات .


Swapnil Bhartiya دەڵێت:

هەر چەندە کە سیستەمێکی سووکە و نوێیە و بۆی هەیە کەمێ کێشەی سەرەکی تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا بۆ من لەسەر کۆمپیوتەرێکی 2009 Dell Mini Netbook بە باشی کار دەکات. خاڵی بەهێز ئەوەیە کە ئێوە دەتوانن لە سەر هاردەکەتان دایمەزرێنن یان لەسەر USB و بە شێوازی بووت ئیشی پێبکەن.

ئارک لینوکس:Arch Linux

ئارک لینوکس یان ئاک لینیکس دابەشکراوەیێکی زۆر سووکەڵەیە واتە لە وجوودی ئەم سووک بوونەی پێوەدیارە کە لە پرۆژەی DIY لەدایک بووە. ئەم دابەشکراوەیە زۆر بە سادەییە و رێدەدات بە ئێوە کە دابەشکراوەی خۆتان تایبەت بکەنەوە. ئەمەش هۆکارێکە لەهەمبەر زۆری هۆگری بەکارهێنەران بۆ ئەم دابەشکراوەیە.


Swapnil Bhartiya دەڵێت:

خاڵە بەهێزەکەی ئەم دابەشکراوە ئەوەیە کە هەموو شتێک نەلکاوە، واتە بە شێوازی پاکیج نییە. بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بەئاسانی هەڵبژاردەی لەسەر بکەن. ئەم پاکیجانە کە بە شێوازی پینە دەبسترێت زۆر ئەم دابەشکراوەی بەهێز کردووە. ئەم دابەشکراوە زۆر بە باشی لەسەر لاپتۆپە کۆنەکەم ئیشیکردووە.

ریمیکس :Remix OS

لێرە باسێکی تەواومان لەسەری نووسیوە. ئەم دابەشکراوە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە کە دەتوانیت ئەپەکانی گووگڵی لەسەر دامەزرێنیت و ئیشی پێبکەی.

دێبیان :Debian

دێبیان دایکی زۆر دابەشکراوەی بەرچاوکراوەیە وەک ئوبونتو، زۆربەی شارەزایانی بواری لینوکس پێیان وایە کە ئەم دابەشکراوە دابەشکراوەیێکی بەهێز و پایەدار و سووکەڵەیە. لەڕاستیش دا وایە. هەرچەندە کە دێبیان لە ڕوومێزی Gnome سوود وەردەگرێت بەڵام من[نووسەر] پێشنیاری ڕۆمێزی LXDE دەکەم کە زۆر دێبیان سووکتر دەکات و بێ کێشەیە.

Swapnil Bhartiya دەڵێت :
تەنها کێشەی دیبیان ئەوەیە کە کێرنیڵ و ئەپەکان زۆر بەرۆژ واتە نوێ ناببنەوە. هەر چەند لەسەر کۆمپیوتەرەکەی من بەباشی ئیش دەکات بەڵام زۆر جار ئەپە نوێیەکان لەسەری کار ناکەن. بەهەر حاڵ دێبیان زۆر بە باشی و پایداری لەسەر کۆمپیوتەرە کۆنەکان ئیش دەکات. ئەم دابەشکراوە بەهێزترین دابەشکراوەی گنو/لینوکسە کە تەواو نەرمەکاڵا پێداویستیەکانی بە کۆمپیوتەرە کۆنەکانی فێرگە تێدا دامەزراوە.

پاپی :Puppy Linux

پاپی سووکترین دابەشکراوە بە قەبارەی ۲۵۰ مێگابایت. لە ڕاستیدا ئەم دابەشکراوەیە سەرەتا بۆ کۆمپیوتەرە هەڵگرەکان درووستکرا کە چی ئێوە دەتوانن لە سەر سی دییێک یان فلاشێکی USB دایمەزرێنن. بۆ وێنە دەتوانن بیخەنە سەر فلاشیکی ۳۲ یان ٦٤ گێگابایت و لە سەر لاپتۆپێک کە هاردەکەی ئیش ناکات یان سووتاوە، گیانێکی دیکە بدەن بە لاپتۆپ و بیخەنەگڕ.


ئەم دابەشکراوە بە باشی لەئەپەکان پاڵپشتی دەکات و دەتوانێت لە سەر کەمترین قەبارەی کۆمپیوتەر بە خێرایی و چالاکی کار بکات. بە بەراورد لەگەڵ پیکسێڵ ئەم دابەشکراوە سووکترە و زۆر بە خێرایی بووت دەبێت.

ئەمەش بریتی بوون لە چەند سیستەمێکی کارپێکردنی سووکەڵە بۆ کارپێکردن و گیان بەبەرداکردنەوەی کۆمپیوتەرە کۆنەکانتان.

سەرچاوە :

قەزوان

30 كانونی دووه‌م، 2017
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36