10
ئەندرۆید 3, شوبات 2017 بۆچوون

توێژینەوە:بۆچی وەشانی نوێی ئەندرۆیدم پێناگات؟ تەواوی زانیاری لەسەر بابەتی گەشتنی وەشانی نوێ بۆ مۆبایلەکەم!

ساڵانە و لە چارەکی سێیەمی ساڵەوە کۆمپانیای گوگڵ دەست دەکات بە ئامادەکردن و ناردنی وەشانی نوێ، بۆ ئەو مۆبایلانەی بەسیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن، کە هەموو ناوەکان ناوی شیرینین بۆ نموونە وەشانی کۆتایی ناوی جۆرێکە لە گەزۆ بە ناوی نوگەت ـەوەیە، کۆمپانیای گوگڵ لە بەرواری 9ـی مارسی 2016 دەستی کرد بە وەشاندنی یەکەم وەشانی بێتا، هەروەها لە بەرواری 22 ـی ئابی 2016 بە فەڕمی بەردەست بوو بۆ مۆبایلە نێکسسەکانی خۆی، بۆ زیاتر پرفرۆشکردنی مۆبایلەکانی خۆی گوگڵ ساڵانە لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێی بۆ نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆیی دەنارد کە هاوکات لەگەڵ خستنە بازاڕی نوێترین بەرهەمیەوە بوو، بەڵام لەم وەشانەدا گوگڵ لەگەڵ ئێڵ جی ڕێککەوت کە یەکەم نوێکردنەوەی نوگەتی 7.0 بۆ مۆبایلی LG V20ـی بەردەست بخات.

هەموو شتێک دەربارەی وەشانی نوێی ئەندرۆید بەناوی (Nougat) Android N لە بابەتی هاوڕێی خۆشەویستم کاک ئەنەس

ڤیدیۆ لەسەر نوێکاری و تایبەتمەندییەکانی نوگەت:

چەندین هۆکاری جیاواز هەیە کە دەبێتە هۆکاری درەنگ ناردنی وەشانی نوێ بۆ ئەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن:

ئەم نوێکردنەوانە زنجیرە زنجیرە و وڵات بە وڵات دەنێردرێت، بۆ نمونە سەرەتا وەشانی نوگەتی گالاکسی ئێس 7 و 7 ئێج بۆ وڵاتی چین وشانشینی یەکگرتوو نێردراون، هەروەها مۆبایلەکانی ئێچ تی سی و ئێڵ جی …هتد. وە تائێستا بۆ زۆرێک لە مۆبایلەکانی وڵاتی خۆمان ئەم وەشانە نوێیەیان پێنەگەشتووە.

هەر کۆمپانیایەو ڕووکاری تایبەت بەخۆی هەیە بۆ نمونە سامسۆنگ ڕووکاری TouchWiz بەکاردێنێت یاخوود کۆمپانیای شاومی ڕووکاری MIUI بەکاردێنێت هەروەها سۆنی و ئێڵ جی و ئێچ تی سی بەهەمان شێوە، مەبەست لەم باسە ئەوەیە کە پێویستە هەرکۆمپانیایەک لەگەڵ ڕووکاری تایبەتی مۆبایلەکەیدا بیگونجێنێت و دیزاینی تەواو ڕێک و پێک و بێ کێشە ببەخشێت بە بەرهەمەکەی، ئەمەش ئاستەنگێکی گەورەی درووست کردووە بۆ کۆمپانیاکان کە پێویستە بەردەوام لەسەر هێڵ بن لەگەڵ کۆمپانیایی گوگڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

زۆری مۆدێلەکان کە دەبێـت گوگڵ بەردەوام لە هەوڵی دابین کردن و فەراهەم کردنیدا بێت و بێ کێشە بیخاتە بەردەست کۆمپانیاکان تاکوو تووشی گەڕاندنەوەی وەشانەکە یاخوود ڕاگرتنی وەشانەکەی نەبێت، بۆ نموونە سامسۆنگ 1108 جۆر مۆدیلی هەیە، هواوی 226 مۆدێلی هەیە …هتد لەم بەستەرەی سایتی جی ئێس ئێم ئەریناوە دەتوانیت ژمارە و مۆبایلی. گەر زیاتر وردببینەوە تا باشتر تێبگەن بۆ نموونە گالاکسی سێ کە لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ژمارەیەمان بینی بێت GT i19300 کە بریتییە لە مۆدێلی مۆبایلەکە بە چوونە سەر ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت پاشان بەشی About لە وێدا مۆدێلی مۆبایلەکەت نوسراوە.

لیستی تەواوی ژمارە و مۆدێلی مۆبایلی کۆمپانیاکان بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر.

کێشەیەکی دیکە کە هەرگیز بەکارهێنەری ئەندرۆید نوێکردنەوەی وەشانی نوگەت بێت یاخوود هەر وەشانێکی دیکەبێت پێی ناگات ئەویش: ئەنجامدان و دابەزاندی کرداری (ڕووت ROOT)ـە لەسەر مۆبایلەکەت کە دەسەڵاتی تەواو دەدات بە بەکارهێنەر دەستکاری پەڕگە و تایبەتمەندییەکانی سیستەم بکات، بەڵام کۆمپانیای گوگڵ بەهیچ شێوەیەک نوێکردنەوەی هەواوی نانێرێت بۆ ئەو ئامێرە (واتە ناتوانیت لەڕێی بەشی نوێکردنەوەی سیستەم وەشانی مۆبایلەکەت بەرزبکەیتەوە)

چارەسەری گشتگیر و تەواو بۆ دابەزاندنی وەشانی نوێ گەر مۆبایلەکەمان ڕووت کرابوو تەنها ئەوەیە ڕوومەکە لە ئینتەرنێت لەسایتی سام مۆبایل بێت یان لە یوتیوب بەدوای فێرکاری و چۆنیەتی داگرتنەکەیدا بگەڕێیت بەدابەزاندنی سیستەمەکە لەڕێی نەرمەواڵا(بەرنامە)ـی Odin ـەوە بۆ بەرهەمەکانی سامسۆنگ، و Flashtool بۆ بەرهەمەکانی سۆنی …هتد. و نوێکردنەوەکە بخەیتە سەر مۆبایلەکەت، کە پێویستە پێش هەموو شتێک کرداری ڕووت لاببەیت لەسەر مۆبایل یاخوود تابلێتەکەت، تاکوو تووشی کێشەی نەخوێندنەوەی سیم کارت یاخوود بیرگەی دەرەکی نەبیت کە ئەویش کێشەیەکی بەردەوام و دووبارەیە تووشی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەبێتەوە.
دەتوانیت ڕێکخستنی مۆبایلەکەت کارا بکەیت تاکوو مۆبایلەکەت پشکنینی خۆکارانە دەکات، بە چوونە سەر ڕێکخستنەکانی مۆبایل و بەشی Software Update و دیاریکردنی بەشی Check and download Update Automatically تاکوو هەرکات وەشانەکە بەردەست بوو مۆبایلەکەت خۆکارانە ئاگادارت بکاتەوە.

سەبارەت بەو بەروارەی کۆمپانیاکان بڵاوی دەکەنەوە دڵنیابە دە بۆ پانزە ڕۆژ دواتربگرە زیاتریش، ئەو وەشانە بۆ وڵاتی خۆمان دەنێردرێت، بۆیە پێویست بە گەڕانی زۆر ناکات زۆرجار دوای مانگێک و دوو مانگ وەشانی نوێ دەگات ئەمەش بەهۆی ئەو پڕۆسانەی کە لەسەرەوە باسم کردن کە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەکە.

گەر پرسیاریشت هەیە لەسەر ئەوەی ئایا بزانیت مۆبایلەکەت وەشانی نوێی نوگەتی پێدەگات یاخوود نا ئەوە ئەم دوو بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە وەڵامی پێویستت دەست دەکەوێت.
لیستی ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ کە ئەندرۆید نووگەتیان پێدەگات

لیستی تەواوی ئەو مۆبایلانەی لە داهاتوویەکی نزیکدا وەشانی ئەندرۆید نوگەتیان پێ دەگات

بۆچونی تۆ