پۆدکاست
31, كانونی دووهم 2017
پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – لێرە گوێبیستی هەر چوار زنجیرەکە ببەوە.

بێگومان ساڵێک زیاتر لەمەوبەر پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن دەستی پێکرد و سەرەتاش لە پێگەی ساوندکلاود یەکەم زنجیرەمان بڵاوکردەوە و دواتریش زنجیرەی دووەم و ئیتر بەهۆی هەندێک هۆکارەوە پۆدکاستەکە وەستا و ئێستاش دەستمان پێکردووەتەوە و لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دوو زنجیرەمان بە پەخشی ڕاستەوخۆ لە فەیسبووک ئەنجامداوە و دواتریش لەسەر ساونکلاود بەدەنگ بەرزمان کردوونەتەوە و ئێوەی خۆشەویستیش دەتوانن لەخوارەوە گوێبیستی هەرچوار زنجیرەکە ببنەوە:
زنجیرەی یەکەم: كۆمهڵێك پرسیار و وهڵام دهربارهی ویندۆز ١٠
زنجیرەی دووەم: جیاوازی نێوان وەشانی Alpha – Beta – Official
زنجیرەی سێیەم: ئیمەیڵ و هەندێک ڕێنمایی
زنجیرەی چوارەم: كتێبی چاپکراو یان کتێبی ئەلیکترۆنی، کامیان باشترن؟
[su_note note_color=”#f6d441″ text_color=”#000000″ radius=”5″]تێبینی: لەمەودوا پۆدکاستەکانمان ڕاستەوخۆ لەماڵپەڕ دادەنێین دوایی پەخشکردن لە فەیسبووک ئەگەر ڕاستەوخۆ بوو ئەگەر ناڕاستەوخۆ بوو ئەوا تۆماری دەکەین و لێرە بە بابەتێک دایدەنێن و ئێوەش دەتوانن گوێبیستی ببنەوە. بەداهاتووش هەوڵدەدەین پلانێکی پڕۆ لە ساوندکلاود بکڕین و لەوێ گشت زنجیرەکان ئەپڵۆدبکەین بۆ ئێوە و پۆدکاستمان لە ئایتیونز پۆدکاست و پێگە دەنگییەکانی تر بڵاوبکەینەوە.[/su_note]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!