هەواڵ
2, شوبات 2017
ئینستگرام تایبەتمەندی دانانی چەند وێنەیەک زیاد دەکات بۆ تۆڕەکەی!

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام کە کۆمپانیای فەیسبووک خاوەنداریی دەکات،لە نوێترین خزمەتگووزاریدا کە بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەخات لەماوەی داهاتوودا، ئەویش بریتییە لە دانانی چەند وێنەیەک بەیەک جار، پاش ئەوەی ماوەیی پێشوو هاوشێوەی سناپچات بەشی چیرۆکەکانی دانا بۆ تۆڕەکە کە بەکارهێنەرانی ڕۆژانەی بەشی چیرۆکەکان زیاد لە 15 ملیار جار سەیر دەکرێن، هەروەها لە چەنجد هەفتەی ڕابردوودا پەخشی ڕاستەوخۆی زیادکرد بۆ تۆڕەکەی کە ئەمیش سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەست هێناوە.
وابڕیارە ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستگرام سەرەتا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست بێت، پاشان بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.