تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 3, شوبات 2017

سناپچات %٨۰ گەشەکردنی هێواشبووەتەوە بەهۆی تایبەتمەتدی چیرۆکەکان (Stories)ی ئینستەگرامەوە.

سناپچات لە سەرەتاکانی ساڵی ڕابردوو پێشکەوتن و گەشەکردنێکی زۆری بە خۆیەوە دی. بەڵام ڕۆژانی ڕابردوو و وە ئێستاش به ڕێژەی %٨۰ گەشەکردنی ئەپ و کۆمپانیاکە هێواشبووەتەوە. سناپچات ڕایگەیاندووە، کە شیکردنەوەکان و لێکۆڵینەوەی ئەو ڕیپۆرتانەی کە پێمانگەشتووه، ئەوە دەردەخەن کە سناپچات له گەشەکردنێکی هێواشدایە، لە پاش ئەوەی کە تایبەتمەندی Stories بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام زیادکراوە.

له ساڵی ڕابردوودا تۆڕی سناپچات ۱۱۲ ملیۆن بەکارهێنەری ڕۆژانەی هەبووە. هێشتا دڵنیایی نەدراوە و دڵنایی نیە لەوەی کە تایبەتمەندی Storiesی ئینستەگرام هۆکاری ئەم کورتهێنانەیە، سناپچات دەڵێت پێدەچێت بەرهەم و تایبەتمەندیە نوێیەکان لە تۆڕەکەدا بە باشی کار نەکەن و بەکارهێنەر بێزار بکەن لە وەرزێکی دیاریکراوی ساڵێکدا.

لە خشتەیەکی هێڵی ڕوونکردنەوەییدا، گەشە و کورتهێنانی سناپچات دەردەکەوێت. سناپچات له وەرزی ۲ ساڵی پاردا توانیویەتی زۆرترین گەشە بکات لە مێژوویدا، چونکە ڕێژەی ۱۲۲ ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکردووە. بەڵام کاتێک له وەرزی ۳ی ساڵی پاردا تایبەتمەندی Storiesی ئینستەگرام ڕاگەیاندا، تۆڕەکە توشی کورتهێنانێکی بەرچاو بووە لە مێژوویدا. هەروەکو لەم خشتە هێڵیە ڕوونکردنەوەدا دەردەکەوێت:

سەرچاوە :
تاگەکان سناپ چات
بۆچونی تۆ