ئەندرۆید 3, شوبات 2017

فەرمانە باڵاکانی دۆناڵد ترەمپ وەکو یادگاریەکی پێکەنیناوی لەم ئەپەی سیستەمی ئەندرۆید بپارێزە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، هەندێک کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا هەژماری Trump Drawsـیان دروستکرد، کە بڕیارە و سەیر و سەمەرە و فەرمانەکانی ترەمپی بە شێوەیەکی پێکەنیناوی بۆ خەڵکی دەخستە ڕوو. کە سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکردووە و سەرنجێکی زۆری خەڵکانیشی ڕاکێشاوە، جگە لەوەش ئێستا هەژمارەکە ۳۰۰ هەزار شوێنکەوتنی هەیە. ئێستاش هەندێک کەس بیرۆکەیەکەیان گەورەتر کردووە، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی ئەپێک لە سیستەمی ئەندرۆیددا بەناوی Trump Draws، کە دەتوانیت ڕووداوەکانی ترەمپ تۆمار بکەیت بە شێوەیەکی خەندە ئامێز.

ئەپەکە سادەیە، بەڵام زۆر خەندە ئامێزە له ناوەڕۆکدا. لە ڕوونکردنەوەی کۆگای پلەی ستۆردا ڕوونکردنەوەیەکی خەندە ئامێز و پێکەنیناوی هەیە، کە دەڵێت: “ئەم ئەپەت نیە؟ بەداخەوە، پێویستت نیە بەم ئەپە؟ نەخێر هەڵەی. ئەم ئەپە گەورە دەبێت، دەبێت بە گەورەترین ئەپ، دەبێتە باشترین. ئەم ئەپە ولایەتە یەکگرتووەکان دووبارە باش دەکاتەوە و ئەمەش دەبێت بە باشترین شت”.

لەوانەیە هەستێکت بۆ دروست بووبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەم ئەپە، ئێستا ئەم ئەپە له کۆگای پلەی ستۆردا هەیە. کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتن.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ