گەرمترین 3, شوبات 2017

وێنەیەکی نوێی ئێڵجی جی ٦ دزەی پێکرا، تایبەتمەندیەکان و زانیاری تر بخوێنەرەوە.

لە درێژەی پێشهاتەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل و کۆمپانیای ئێڵجی لە کۆنگرەکەدا، وێنەیەکی نوێی دزەپێکراو لە مۆبایلی ئێڵجی جی ٦ بڵاوکراوەتەوە، کە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیا کۆریەکە دەبێت لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا.

پێشتریش لە وێنەیەکی گرافیگیدا مۆبایلەکە دزەی پێکرا بوو، وە هەر لەو کاتەشدا تایبەتمەندیەکانی کە پێشبینیکرابوون یان دزەیان پێکرابوو خرانە ڕوو، کە بە پێی پێشبینیەکان بێت، وتراوە کە قەبارەی ڕوونماکە %۹۰ی لاشەی پێشەوەی مۆبایلەکە دەگرێتەوە و قەبارەی روونماکەی ٥.۷ ئینج دەبێت، لەگەڵ هەندێ نوێکاری تر لە لایەکانی مۆبایلەکەدا، بەڵام وتراوە کە لایەکانی مۆبایلەکە لە لای ڕاست و چەپ چەماوە نابن.

ئەمە مۆبایلی ئاستبەرزی |فلاگشیپ|ی ئێڵجی دەبێت، وە دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە، لە ڕابردوودا پێگەی |زە ڤێرج| دزەکاریەکانی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی ئاشکراکردووە، وە ئێڵجیش پشتڕاستیکردووەتەوە کە مۆبایلەکە لە ۲٦ی مانگی داهاتوو لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا نمایشدەکرێت. وە یەکێک دەبێت لە مۆبایلە ئاستبەرزەکانی کۆنگرەکە، وێنە دزەپێکراوەکە:

لە ئێستاشدا هەندێ تایبەتمەندی تر له ڕاپۆرتەکانی پێگەی |بزنس ئینسایدەر| هاتووە، کە دەڵێت بە پڕۆسێسەری کوالکۆم سناپدراگۆن ٨۲۱ کاردەکات و یەکەم مۆبایلیش دەبێت لەدوای مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ، کە تایبەتمەندی
|گووگڵ ئەسیستانس|ـی بۆ فەراهەم بکرێت لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە.

مۆبایلەکە جیاوازیەکی گەورەی تری دەبێت لە نەوەکەی پێش خۆی |جی ٥|، بەوەی کە دژە ئاوە و پاتریەکەی ناجوڵێنرێت. وە هەروەها دوو کامێرای دەبێت له دواوە.

هەروەکو پێشتریش باسمانکردووە، کۆنگرەی جیهانی مۆبایل |Mobile World Congrees| گرنگیەکی زۆری هەیە، لە ڕابردوودا زۆربەی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ – سۆنی و ئێڵجی و هواوی چەندانی تر بەرهەمە ئاستبەرزەکانیانی خۆیانی تێدا نمایش ئەکرێت، بەڵام ئەمساڵ پێدەچێت سامسۆنگ و سۆنی و هەندێکی تر مەیدان و ڕکابەریەکانی کۆنگرەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایڵ بۆ کۆمپانیاکانی تر جێبهێڵن، بە تایبەتی کۆمپانیای ئێڵجی.

بەڵام بیرمان نەچێت، کە کۆمپانیا گەورەکەی چین هواوەیش ماوە، بەڵام هواوەیش پێدەچێت مۆبایلی ئاستبەرز و فلاگشیپی نوێی خۆی نمایش نەکات، چونکە هێندە نیە مۆبایلێکی ئاستبەرز و فلاگشیپی خۆی ڕاگەیاندووە، کە هواوی مەیت ۹ـیە، بەڵام ئەم پێشبینیانەش ناوە ناوە پووچەڵ ئەکرێنەوە، چونکە دەڵێن هواوی مۆبایلی ئاستبەرزی تری هەیە کە ڕایبگەیەنێت، ئەویش هواوی پی ۱۰ـیە.

لە کۆتاییدا وا نزیک دەبینەوە لە کۆنگرەی نمایشکردنی ئامێرە کەسیەکان. کۆمپانیاکان هەموو بەژدارن، تەنها ئەوە نەبێت کە باسەکە تەنها ئەوەیە کە چی ڕادەگەیەنن، تایبەتمەندیان چۆن دەبێت.

سەرچاوەی وێنە: Phandroid

تاگەکان lg g6
بۆچونی تۆ