گەرمترین
3, شوبات 2017
کۆمپانیای نینتێندۆ بەنیازە ساڵانە ٢ یان ٣ یاری بۆ مۆبایل دەربکات.

کۆمپانیای نینتێندۆی ژاپۆنی دوێنێ بریاری دا ئەمڕۆ یاری Fire Emblem: Heroes لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS دەربکات و یارییەکی تریشی بە ناوی Animal Crossing بەڕێوەیە.
ئەگەری زۆرە لەم ساڵدا کۆمپانیاکە یارییەکی تریش دەربکات بەڵام ئەمە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. تاتسومی کیمیشیما کە سەرۆکی کۆمپانیاکەیە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ساڵانە ٢ یان ٣ یاری بۆ مۆبایل دەردەکەن. هەرچەندە تەنها ٪٥ی ئەو کەسانەی یاری Super Mario Run ـیان داگرتووە بڕە پارەی پێویستیان داوە بۆ کردنەوەی قۆناغە زیادەکان بەڵام ئەم ڕێژە کەمە بۆتە هۆی ٥٣ ملیۆن دۆلار داهات بۆ کۆمپانیاکە! چونکە تا ئێستا یارییەکە ٧٨ ملیۆن داگرتنی تۆمارکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە یارییەکە تەنها لەسەر سیستەمی iOS بەردەستە و مانگی داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش دەکەوێتە بەردەست.
شایەنی باسیشە لە ئێستادا کۆمپانیاکە لە ئامادەکاریدایە بۆ دەرکردنی ئامێری Nintendo Switch کە بەقسەی کیمیشیما لە ئێستادا کار لەسەر ١٠٠ یاری جیاواز دەکرێت بۆی.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.