ئەندرۆید 7, شوبات 2017

٥ تایبەتمەندی بەسوودی کۆگای گووگڵ پلەی ستۆر کە لەوانەیە پێت نەزانیبێت

کۆگای گووگڵ پلەی ڕۆڵیکی گەورەی هەیە لە ئامێرەکانی ئەندرۆیدا، بەوەی ئامڕازێکی گەورەییە و گشت ئەپەکان لەوێدا هەن، لە ڕاستیدا گووگڵ چەندین خزمەتگوزاری باش و کەم وێنەی بۆ کۆگاکەی داناوە، بەڵام هەندێک شتی هەن کە شاراوەن و نەزانراون لەگەڵ ئەوەش تایبەتمەندی هەیە کە بەردەست نییە بۆ وڵاتانی پاشکەوتوو، ئەمڕۆکە هەوڵ ئەدەین بە پێنج خاڵتان ئاشنا بکەین کە هەم تایبەتمەندی ـین و هەمیش ڕێگە خۆشکەرن بۆ ئەوەی کە دەسمان بگات بەوەی کە دەمانەوێت لە گووگڵ پلەی.

١. دامەزراندنی هەر ئەپێک لە دەرەوەی گووگڵ پلەی

تۆ ئەگەر پەرۆشی ئەپێکیت وە لە گووگڵ دەستت ناکەوێت، ئەوە ڕێگایەکی فرە ئاسان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەویش بەکارهێنانی VPN ـە، لەوانەییە بپرسیت کە VPN چییە؟ وەڵام دەبێت کە تۆڕێکی تایبەتی پارێزراوە وەک واییە کە تۆ لە ماڵی خۆتەوە دەستت بگات بە ئینتەرنێتی یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی وەک بڕیتانیا یان ئەمریکا بەبێ ئەوەی کە تۆ بوونت هەبێت لەو وڵاتەدا، کە ئەمەش یاریدەی تۆ دەدات لەوەی کە وەک بەکاربەرێکی تر سەردانی گووگڵ پلەی بکەیت و لە تایبەتمەندی و خاسێتە باشەکانی بێ بەش نەبیت.

٢. کۆنتڕۆڵی ئەپەکانت

لە گووگڵ پلەیدا بەشێک هەیە بە ناوی ‘My apps & games’ دەتوانیت کە کۆنتڕۆڵی ئەپە کۆنەکات بکەیت، لێرەدا هەر ئەپێک کە تۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان دایدەگریت هەڵدەگیرێت، یاخوود هەر ئەپێک کە نوێکاری هاتبێت لێرەدا پێت دەڵێت، ئەوەش ڕێگایەکی ئاسانە بۆ ئەوەی بزانیت کە چی و چیت داگرتووە لە ئامێرەکەت چی لە ئێستا و چی لە کۆن.

لە کوێداییە؟ بڕۆ Google Play Store، لیستەکە ڕاکێشە تا دەردەکەوێت، کرتە لە ‘My apps & games’ بکە.

٣. کۆنتڕۆڵی منداڵەکانت

تۆ ئەگەر مناڵێکت هەیە و ترست هەیە لەوەی کە یاری و ئەپ و شتی نابەجێ دابگرێت، ئەوا چیدی دودڵ مەبە و تایبەتمەندی Parent Control دابنێ تا چیدی نەتوانێت کە ئەو ئەپ و یاریانە دابگرێت کە بۆ تەمەنی ئەو گونجاو نین، ئەم تایبەتمەندییە ڕیگری لێدەکات بەوەی کە پێش داگرتن داوای کۆدی PIN دەکات، بەوەش تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیای دەدا بەوەی منداڵەکەت لە شتی نابەجێ دوورە پەرێز دەبێ.

٤. پارەکەت وەرگرەوە

دەتوانیت پارەکەت لە گووگڵ دەستبکەوێتەوە لە ماوەی کەمتر لە ٢ کاتژمێر بەسەر تێپەربوونی داگیرانی ئەو یاریەی کە دات گرتووە، ئەویش لە ڕێگای تایبەتمەندی Refund، ئەمەش تایبەتمەندییەکی گەلەک باشە بە تایبەت بۆ ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت کە ئاخۆ ئەو ئەپەی کە داد گرتووە تەنها وێنە بووە و فێل بووە یان نا ئەپێکی سەلامەتە، هەڵبەت بیرتان نەچێت کە ئەمە لای چەپ ـی دەردەکەوێت کاتێک کە ئەپەکە لە گووگڵ پلەی ـدا دەکەیتەوە.

٥. گەشەپێدەر و ستۆدیۆ لاوازەکانیش ناوێکی خۆییان هەیە ئەویش ‘Indie Corner’

هاوپۆلێک لە گووگڵ پلەی ـیدا هەیە بەناوی ‘Indie Corner’ کاری بریتییە لە ناساندنی ئەو یاری و ئەپانەی کە لە لایەن ستۆدیۆ و گەشەپێدەرە بچووکەکان یاخوود لاوازەکان دروست دەکرێت، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا تایبەتمەندیەکی فرە باشە.

لای ئێوە چی تایبەتمەندیەکی گووگڵ پلەی ستۆر نایابە و خواستراوە؟

بۆچونی تۆ