سۆنی 8, شوبات 2017

هەستەوەرە تازەکەی سۆنی سنورەکانی تۆمارکردنی ڤیدیۆی Slow motion لەسەر مۆبایل تێدەپەڕێنێت!

تازەترین هەستەوەری وێنەگرتنی سۆنی لە جۆری CMOS بەوە جیادەکرێتەوە لە هەستەوەرەکانی تر کە ڕامی تایبەت بە خۆی هەیە کە ڕێگەی پێ دەدات زۆر بە خێرایی وێنە و ڤیدیۆ تۆماربکات، هەروەها ڕێگەی پێ دەدات کە ڤیدیۆ بە ڕوونی [email protected] تۆماربکات(واتە ١٠٠٠ وێنە بگرێت لە یەک چرکەدا!)

ئەم هەستەوەرە لە هەمان کاتدا ڤیدیۆ بە هەردوو شێوازی ئاسایی و 1000FPS تۆماردەکات و لەناو ڕامە تایبەتەکەی خۆیدا هەڵیاندەگرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت ئەو بەشانەی کە ویستی هێواشیان بکاتەوە لە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکەدا و ئەو بەشانەی ویستیشی ئاسایی بیانهێڵێتەوە.

یەکێکی تر لە لایەنە گرنگەکانی هەستەوەرەکە ئەوەیە کە دەتوانێت وێنەیەک بە ڕوونی ١٩.٣ مێگاپیکسڵ لە ماوەی تەنها ١/١٢٠ی چرکەیەکدا لەناو ڕامەکەیدا هەڵیبگرێت کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی وێنەکان جۆرایەتیەکی بەرزتریان هەبێت.

ئەم هەستەوەرە ڕونییەکی ٢١.٢ مێگاپیکسڵی هەیە و قەبارەی هەر پیکسڵێکی ١.٢٢ مایکرۆمەترە. ڕامەکەی ١٢٥ مێگابایتە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕونییەکانی [email protected] و [email protected] هەیە(جگە لە پارچە ڤیدیۆ کورتەکان کە بە شێوازی 1000FPS تۆماردەکرێن) کە ئەم ژمارانە یەکەم جارە لە جیهانی مۆبایلدا ببینرێن. ئەم ڤیدیۆیە نمونەیەکی تۆمارکراوە بەم هەستەوەرە:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/embed/dFdU-JjypWs” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=gphMRMyqQpA”]

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ