10
رەقەکاڵا 8, شوبات 2017

ميدیاتێک نوێترین پڕۆسێسەری خۆی ڕاگەیاند بە خێرایی زیاتر لە ۲.٥ گێگاهێرتز و بە پشتگیریکردنی (Double Camera).

میدیاتێک نوێترین پڕۆسێسەری خۆی له خێزانی پی ئاشکرا کرد بە ناوی هێلیۆ پی ۲٥. پڕۆسێسەرەکە بنچینە کراوە لەسەر جۆری octa-core ARM Cortex-A53 بە تەکنەلۆژیای ۱٦ نانۆمەتر، کە وا له پڕۆسێسەرەکە دەکات %۲٥ باشتر و بەهێزتر بێت، ئەویش بە خێرایی ۲.٥ گێگاهێز.

پڕۆسێسەرە نوێیەکە پارێزگاری ژیانی پاتری دەکات و پشتگیری چەندان تایبەتمەندی تر دەکات، بە تایبەتی لە کامێرای مۆبایلەکاندا. میدیاتێک ڕایگەیاندووە کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەیان پشتگیری تەواوی ڕوونیە بەرزەکانی کامێراکانی زیاتر له ۲٤ مێگاپێکسڵ دەکات، جا یەک کامێرا بێت یاخوود دوو کامێرا (لە دواوە).

پشتگیری تایبەتمەندی تایبەت بە ڕەنگ دەکات لەو مۆبایلانەی خاوەن دوو کامێران. ئەمە لەدوای ئەوەی تەکنەلۆژیای HDR بە بەرزترین ڕوونی نیشان دەدات.

دەربارەی خێرایی پڕۆسێسەرەکە، کە پشت بە وەگەڕخەرێکی بەهێزی توربۆ 3A دەبەستێت، ئەمەش وا دەکات خێرایی زیاتر بدات بە پڕۆسێسەرەکە بەڕێژەی %۳۰ بۆ %٥۰. تایبەتمەندیەکانی تری پڕۆسێسەرەکە ئەوەیە کە پشتگیری ئەو مۆبایلانەش دەکات کە خاوەن ٦ گێگابایت ڕامن، هەروەها ئەو مۆبایلانەشی کە وەگەڕخەری ڕوونی Mali-T880ـیان لەسەرە.

لە ڕابردوودا و لە ساڵی پاردا کۆمپانیاکە پڕۆسێسەری هێلیۆ پی ۱۰ـی ڕاگەیاند، کە ئێستا لەسەر هەندێ مۆبایلی جۆری LifeStyle کاردەکەن، لەوانە (ئێکسپێریا ئێکس ئەی – ئێکس ئەی ئەڵترا).

لەوانەیە چەندان بەرهەمی تری هاوشێوە لە کۆنگرەکانی داهاتووی MWCـیدا ببینین، چاوەڕێ بن. میدیاتێک دەڵێت ئەو مۆبایلانەی کە لەسەر ئەم پڕۆسێسەرە کاردەکەن، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەردەکەون.

سەرچاوە :
تاگەکان Mediatek
بۆچونی تۆ