ئەندرۆید 9, شوبات 2017

ئەندرۆید wear 2.0 بڵاوکرایەوە، هەموو شتێک دەربارەی بخوێنەرەوە.

گەشەپێدەرانی گووگڵ لە دوای چەندین پێداچونەوە وەشانی نوێی سیستەمی (ئەندرۆید وێی)ی کاتژمێرە زیرەکەکانی بڵاوکردەوە. دوێنێ بە فەرمی وەشانی ٢ی سیستەمەکە بڵاوکرایەوە کە چەندەها تایبەتمەندی دڵخۆشکەر لە خۆ دەگرێت، لێرەدا هەموو شتێک دەربارەی چاکسازی و تایبەتمەندیە نوێیەکان بخوێنەرەوە.

تایبەتمەندیە نوێیە سەرەکیەکان

ئەپی سەربەخۆ: گەورەترین گۆڕانکاری لەم وەشانەدا تایبەتمەندی ئەپە سەربەخۆکانە، واتا چیتر پێویست ناکات مۆبایلەکەت زۆر نزیک بێت لە کاتژمێرەکەت تاکو زانیاری بۆ ئەپەکانت بگوازیتەوە بۆ کاتژمێرەکەت، بەڵکو لەمەولا کاتژمێرەکەت هەروەکو مۆبایلەکەت پڕ فەرمان بێت. تەنها کرداری sync ئەنجام بدە ئەگەر خواستت هەبوو شتە گرنگەکان لە نیوان دوو ئامێر بگوازیتەوە.. لە بەشێکی گرنگی تری ئەم تایبەتمەندیە ئەوەیە، کە دەسەڵاتت هەیە تاکو کۆگای پلەی ستۆر بەکاربهێنیت و ئەپەکانی تایبەت بە کاتژمێرەکەت دابگریت و ڕاستەوخۆ دایانبمەزرێنیت.

گووگڵ: “ئەندرۆید وێ ٢ تیشک دەخاتە سەر زیرەکی کاتژمێرە زیرەکەکان، باشتر و خێراتر. کە دەتوانێت زانیارەکان بە وردی بهێنت، خێراتر و باشتر لە پەیام نوسیندا. تایبەتمەندیە نوێیەکان تایبەت بە تەندروستی بوارت پێدەدات کە ڕاهێنانەکانت تۆمار بکات بە شێوەیەکی باشتر”.

ڕووکاری زیرەکتر: لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی تردا ڕووکارەکانی کاتژمێرەکانە. بەوەی کە دەتوانیت زانیاریو پێوەکراوی جیاواز لە هەر ڕووکارەکێک ببینیت لەسەر کاتژمێرەکەت لە پاڵ کات و خولەکی کاتژمێرەکەت. دەتوانیت هەر ڕووکارێک بگۆریت و زانیاری و پێوەکراوی جیاواز ببینیت. کاتێک زانیاریەک لەسەر ڕوونماکەت دەبینیت دەتوانیت کرتە لە هەر دانەیەکیان بکەیت تاکو ئەپەکانی ئەو زانیاریانە بکەیتەوە، ئەمەش بیرخەرەوەیەکی یارمەتیدەرە.

یارمەتی گووگڵ (Google Assistance): هاوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکان، وەشانەکە یارمەتیدەری گووگڵیش دەگرێتەوە، کە ئاسانکاری تەواو دەدات بە بەکارهێنەر تاکو بتوانێت ئەو داواکاریەی کە دەیەوێت، بە خێرایی و بە وردی بۆی بەردەست بکات، ئەمەش لە ڕیگای دەنگی کەسەکەوە کە دەتوانێت فەرمانی تەواوەتی بدات بە بەشەکانی کاتژمێرەکەی. یاخوود ئاڕاستە کردنی پرسیار بۆ بەدەستخستنی زانیاری.

پێدانی پارە: هەروەکو تایبەتمەندی پێدانی پارە لە بانک و شوێنەکانی تر، هاوشێوەی پێدانی پارەی سامسۆنگ پەی و ئەپڵ پەی، لەمەودوا دەتوانیت لە ڕێگەی کاتژمێرەکەشتەوە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ئێن ئێف سیەوە، کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید پەی مۆبایلەکان بنچینە کراوە ئەم کارە ئەنجامبدەیت.

گرنگترین گۆڕانکاریەکان

نەخشی مێتریاڵ (Material Dedign): نەخشە مێتریاڵەکەی گووگڵ لەکۆتاییدا بە شێوەیەکی باشتر تێیدا گۆڕانکاری کراوە. گووگڵ ژمارەیەک لە نوێکاری و باشترکردنی قەبارەی پێویستی بۆ کاتژمێرەکان ئەنجامداوە، بە زیادکردنی ئەپی نوێ و پاکەیج و چوارچێوەی نوێ بۆ ڕوونما، کە بە تەکنیکی بازنەیی لەکاتی جووڵان و گۆڕیندا دەتوانیت بخوێنیتەوە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکان. دەتوانیت ڕێڕەوی ڕێگاکەت ببینیت لە سەرەوەی ڕوونما، تاکو بتوانیت کار ئەنجامبدەیت و لە هەمان کاتیشدا ڕێڕەوەکت لە کاتی ڕۆشتندا ون نەکەیت.

بەشی ئاگادارکەرەوەکان: هەر لە گۆڕانکاریەکانی سیستەمی ڕووکاری یو ئای کاتژمێرەکان لە وەشانە نوێیەکەدا، دەتوانیت باشتر لە ڕابردوو مامەڵە بکەیت بەوەی کە وێنۆچکەکانی (ئایکۆن)ی بەشی ئاگادارکەرەوە بچووک بونەتەوە. ڕەنگی بەشی ئاگادارکەرەوەکان تاریکتر بوون، کە ئەمەش تا ڕادەیەک یارمەتی مانەوەی زیاتری تەمەنی پاتری دەدات. هەر ئەپێکی تایبەت ڕەنگی ئاگاداریەکانی تایبەت دەبێت. ڕەنگی ئاگاداریەکانی ئەپی هانگیوتس ڕەنگی سەوز دەبێت، ڕەنگی ئاگاداریەکانی ئەپی جیمەیڵ سوورن و هتد.. وە لەمەودوا دەتوانیت پەنجە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بخشێنیت تاکو ئەوەی دەتەوێت بیجوڵێنیت لەناو بەشی ئاگادارکەرەوەکان.

تەندروستی: بێگوومان کاتژمێرە زیرەکەکان چەند خاسیەتێکی جیاوازیان هەیە بۆ دیاریکردن و دەرخستنی تەندروستی و چالاکیەکانی بەکارهێنەر، هەندێ چالاکیە نوێیەکانی وەشانەکە دەتوانن دیاریبکەن، کە هەر کاتێک کەوتیتەوە ژێر هەر چالاکی و ئیشێك، ڕۆشتن یان لێخوڕینی باسکیل. بۆ چالاکیە تایبەتەکان دەتوانێت ببێتەوە بە ئامڕازی سەرەکی و پێشتر.. لەمەودوا دەتوانیت بە هۆی چەند ئەپێکەوە زانیاریەکان ئاڵوگۆڕ بکەیت لە نێو ئەپی گووگڵ فیت.

پەیام و تۆمارەکان: پێشتر ئەندرۆید وێی هەندێک شێوازی تۆمارکردنی تێدا بوو، ئێستا لە وەشانی ٢ دەتوانیت بە پەنجە نوسین بکێشیت و وەڵامدانەوەی زیرەک ئەنجامبدەیت.

نوێکردنەوە و ئەو کاتژمێرانەی وەشانەکەیان پێدەگات

ئەو کاتژمێرانەی کە یەکەمین ئامێر دەبن وەشانەکەیان پێبگات دوو کاتژمێری ئێڵجی دەبن کە کاتژمێرەکانی Lg Watch SportWatch Style دەبن. ژمارەیەکی زۆر لە کاتژمێرەکان دەتوانن ئەم وەشانە دابمەزرێنن، لە ڕابردوودا گووگڵ لیستی ئەو کاتژمێرانەی بڵاوکردەوە کە لە داهاتوودا پشتگیری دەکرێن لەلایەن گووگڵەوە بۆ وەشانی٢ی سیستەمەکە. وە هەر کاتژمێرێکیش ڕابگەیەنرێت بە هەمانشێوە پشتگیری دەکرێن. زۆربەی ئامێرەکان پشتگیری دەکرێن، هەموو ئامێرێک نوێکردنەوەکەی پێناگات، بۆ هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی نوێکردنەوەکە ڕەقەکاڵایەکی بەهێز پێویستە، ئەگەرنا پشتگیری ناکرێن. هەندێ لەو کاتژمێرانەی کە تۆڕی NFC یان نیە، ئەوا ناتوانن کار لەگەڵ تایبەتمەندی پێدانی پارە بکەن.

لێرەدا لیستی تەواوی ئەو کاتژمێرانە هەیە کە پشتگیری لە وەشانەکە دەکەن:

  • Moto 360 Gen 2
  • Moto 360 Sport
  • LG Watch Urbane 2nd Edition LTE
  • LG Watch Urbane
  • LG G Watch R
  • Polar M600
  • Casio Smart Outdoor Watch
  • Nixon Mission
  • Tag Heuer Connected
  • Fossil Q Wander
  • Fossil Q Marshal
  • Fossil Q Founder
  • Michael Kors Access Bradshaw Smartwatch
  • Michael Kors Access Dylan Smartwatch
  • Huawei Watch
  • Huawei Watch Ladies
  • Asus ZenWatch 2
  • Asus ZenWatch 3
سەرچاوە :
تاگەکان Android_Wear2.0 google
بۆچونی تۆ