هەواڵ
21, تشرینی یەکەم 2011
ئه‌مریكا (فیاسات) بۆ خێراكردنی ئه‌نته‌رنیت هه‌ڵده‌دات
مانگی ده‌ستكر
دی ئه‌مریكی (فیاسات 1)، كه داده‌نرێت به خێراترین مانگی ده‌ستكرد له بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا له سه‌كۆی بیكنور كوزمودروم به‌هۆی موشه‌كێكی ڕووسی له جۆری (بروتون).له كازه‌خستان هه‌ڵدرا بۆ خولگه‌كه‌ی خۆی له‌م باره‌یه‌وه تۆم مور سه‌رۆكی كۆمپانیایی (وایلدبلو كومیونیكهیشن) ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا وتی:”ئه‌م مانگه ده‌ستكرده به‌ته‌نها به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه به‌هێز ده‌بێت كه‌به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مریكای باكوره‌وه ده‌سوڕێنه‌وه، تواناكهشی (140 گێگابایت /ه له‌چركه‌یه‌كدا).
هه‌ڵدانی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده به‌هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بوو بۆ دوو هێنده له دووساڵی ڕابردوودا، ئه‌م مانگه ده‌چێته پاڵ مانگه ده‌ستكرده‌كانی كه پێشتر خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێتیان ده‌دا به400 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌هاتنی ئه‌م مانگه نوێیه ده‌توانرێت ملیۆنێك كه‌س سوودمه‌ند بێت له‌م خزمه‌تگوزارییانه، هه‌موو كهسێكش ده‌توانێت به‌خێرایی 1308 میگابایت/بۆ یه‌ك سانیه به‌كاری بێنێت به‌بڕی 50 دۆلار له مانگێكدا.
سەرجاوە سایتى NNA
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.