ئای ئۆ ئێس 12, شوبات 2017

٤ ئەپی سیستەمی ئای ئۆ ئێس، کەوا لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەکات بە پەرۆشبن بۆیان.

کۆگای ئەپستۆر دڵخۆشکەرە، بەو پێیەی کە هەندێ ئەپ و بەرنامەی تایبەت پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات. بێگوومان لە هەر سیستەمێکدا تایبەتمەندی تایبەت هەیە. سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە سیستەمە بڵاوەکانی جیهانە، کە تا ئێستا توانیویەتی تایبەتمەندی تایبەت پێشکەش بە بەکارهێنەرانی بکات. لەم بابەتەدا هەوڵمدا چەند ئەپێکی کەمبینراوی سیستەمی ئای ئۆ ئێستان بۆ بەستەر بکەم، کە ئەو ئەپانە وا لە هەوادارانی ئەندرۆید دەکەن بە پەرۆشبن بۆی. تۆ لێرەدا ٤ ئەپ و بەرنامەی ئای ئۆ ئێس بۆ ئامێرەکەت دابگرە، بەڵام ببورن، کە زۆربەی ئەو ئەپانەی کە بەستەری دەکەین خۆڕایی نین. هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی کورت بۆ هەر یەکێکیان بخوێنەرەوە.

ئەپی iMovie: تایبەتمەندی جیاواز، ناوازە: یەک لە باشترینەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس، تایبەتمەندی خوازیاری ڕۆژانە لە خۆ دەگرێت کە له کاتێکدا پێویستمان دەبێت. دەستکاری کردنی خێرایی و خاوکردنەوەی ڤیدیۆی دروستکراو. کرتەی دیاریکراو و خستنە سەری تایبەتمەندیەکانی کە دەتەوێت. ڕووکارێکی ناوازەی کارکردنت لەسەر ڤێدیۆکان، کە هیچ ئاڵۆزیەکی بێزارکەر نابینیت. داگرتن ۳.۹۹ دۆلار

ئەپی GarageBand: گەر iMovie تایبەتمەندی ناوازەی ڤێدیۆت پێشکەش دەکات، ئەوا GarageBandـیش دەتوانێت بتباتە ناو دونیای کاری میوزیک: ئەپی ناوازەی ئەپڵ بۆ دروستکردنی میوزیک! تۆمارکردن و دانانی ستۆدیۆیەکی بچووکی دەنگ لە نێو ئایفۆنەکەتدا. یارمەتیدەرێکی بچووک بۆ کەسانی ئاواز. داگرتن ۳.۹۹ دۆلار

ئەپی Keynote: باشترینەکان، هاوشانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس: هەموومان ناوی مایکرۆسۆفت ئۆفیسمان بیستووە، بەرنامە گەورە و بەسوودەکەی ئەمڕۆ. بێگوومان مایکرۆسۆفت ئۆفیس لە مۆبایلەکانیشدا هەیە، بەڵام له سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا لە پاڵ ئەم ئۆفیسەدا ئەپی تایبەت بە ئای ئۆ ئێس هەیە بەناوی KeyNote، ئەپێک هاوشانی ئۆفیسەکانی تر. ڕووکاری ئامادەکراو بۆ ڕێژە، ژمارە، زانیاری و چەندانی تر لە خۆ دەگرێت! کە دەتوانیت زانیاری دڵخوازی خۆتی تێدا بنوسیت، پێشتر ناوی ئەم ئەپەت بیستووە؟ داگرتن ۷.۹۹ یورۆ

ئەپی Vesper: بێگوومان لە باشترین بەرنامەی نوسینی تێبینیەکانە: ئامۆژگاری کەی ئای تی ئێن ئەوەیە، ئەگەر تۆ لە تواناتدا هەیە ئەوا بە خێرایی ئەم ئەپە دابەزێنە. هەموو دەزانن نوسینی تێبینەکان چەند گرنگن بۆمان، ئەوەی ئێستا لە بەرنامەیەکی ڕێک و پێکی ئەپەکانی تێینیدا خواستراوە فۆنتێکی جوان و ڕووکارێکی سادە و خێران. هەواڵی خۆش لێرەدا ئەوەیە کە ئەم ئەپە خۆڕاییە! سوود لە چەندین تایبەتمەندی وەرگرە بە خۆڕایی داگرتن.

بێگوومان ئەپە تایبەتەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس زۆرن. لە بابەتەکانی داهاتوو هەوڵەدەین ئەپی نەبینراو پێ بناسێنین.

بۆچونی تۆ