ئەندرۆید 13, شوبات 2017

٣ ئاسانکاری بۆ پاراستنی هەر ئامێرێکی ئەندرۆید

ئەمڕۆکە گرنگترین خاڵێک کە پێویستە هەمووان تێیدا بە ئاگا بین ئەوە بواری پاراستن و ئاسایشی ئامێرەکانمانە، جا ئەگەر ئامێرەکە ئەندرۆید بێت، ئەوا زۆرتر لەوە پێویستمان بەوە دەبێ بە ئاگا بین و بتوانین کە شارەزای هەندێک بنەمای ئاسان بین.

١. ئامێرەکەت با Encrypt بێت

Encrypt کاری شاردنەوە و بە کۆدکردنی داتاییە، بەشێوەیەک هەر دەقێکی ئاسای سیستەم خۆکارانە بەشێوەی کۆد و هێمای زۆر لێدەکات لە دیوی سیستەم وە تەنها لای تۆ داتاکە بەشێوەیەکی ئاسای نیشان دەدرێت، ئەمەش تایبەتمەندیەکی باشە و ئێستاکە ئەندرۆید خۆکارانە ئەو تایبەتمەندیەی بۆ چالاککراوە.

ئەندرۆید دوو شێوازی Encrypt بەکاردێنێت:

یەکەم: Full disk encryption (ئەندرۆیدی ٥ بەرەو سەرەوە دەگرێتەوە)

گووگڵ دەڵێ، تەواوی زانیاریەکانی بەکاربەر دەکرێ بەشێوەی کۆد پێش ئەوەی کە بچێتە سەر دیسک وە دواتر لە کاتێکدا کە بتەوێ نیشانی بدەیتەوە خۆکارانە بەشێوەیەکی ئاسای نیشانی دەداتەوە.

دووەم: File-based encryption (ئەندرۆیدی ٧ بەرەو سەرەوە دەگرێتەوە)

ئەمە شێوەیەکی پێشکەوتووترە کە گووگل لە ئەندرۆیدی ٧ بەکارهێناوە، لەم وەشانەدا زۆر لە تایبەتمەندیەکانی خودی سیستەمیش Encypt دەکرێن وەک قفڵی سەرە شاشە و زۆر لە خزمەوتگوزاییە بنەڕەتیەکانی ئەندرۆید.

٢. ئەو نەرمەکاڵایەی نامەی پێدەگوازیتەوە با تایبەتمەندی Encryptـی هەبێ

چاوێک لەم وێبسایتە بکە Secure Messaging Scorecard دەزانیت کە ئاخۆ کوامە لە ئەپەکانی ئەمڕۆ تایبەتمەندی کۆدکردنی داتایان هەیە، ئەگەر ئەپێک کەو ئەو تایبەتمەندیەی نییە باشترە کە بەکارینەهێنیت چونکە گواستنەوەی ئەو دەقانەی کە ئەینووسیت لە ڕێگای سپووف و چەندین ڕیگەی تری هاک ئاسانە کە ئەوەش زۆر مەترسیدارە.

٣. تایبەتمەندی دوو هەنگاو بۆ دڵنیابوونەوە چالاک بکە لە هەموو خزمەتگوزاریەکان

Two-factor authentication (دوو هەنگاو بۆ دڵنیابوونەوە) تایبەتمەندیەکە لەمڕۆکە گرنگە کە دایمەن و هەرکاتێک کە ئاماژە بە بوونی کرابوو چالاکی بکەیت، ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە دەگرێت لەوەی یەکێک هەژمارەکەی تۆ بەکاربێنێ لە هەرشوێنێک بێت تا ئەوەی کە ئەو هەنگاوی دووەم نەکەیت بۆ دڵنیابوونەوە (مەبەست ناردنەوەی نامەییە بۆ موبایلەکەت یان ئیمەیڵەکەت ئەوکات داخڵی هەژمارەکە ببیتەوە) ئەمە تایبەتمەندیەکی باشە و ئەکرێ کەسێک تێپڕەوشەی تۆ بزانێ بەڵام نەتوانێ داخڵی هەژمارەکەت بێ، ئەمڕۆ زۆر لە خزمەتگوزاریەکانی وەک فەیسبووک و گووگڵ ئەو تایبەتمەندیان هەیە، پێشنیار ئەوەییە بێ بیرکردنەوە چالاکی بکەیت.

بۆچونی تۆ