10
بابەتی گرینگ 15, شوبات 2017

سۆنی ئێکسپێریا ئێکس ئەی (۲۰۱۷): تایبەتمەندیەکان و زانیاریەکانی کاتی دەرچوون. تەواوی زانیاریەکان بخوێنەرەوه.

تەنها دوو هەفتەی تر ماوە تاکو کۆمپانیاکان هەنگاو بنێن بۆ نێو هۆڵی کۆنگرەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل. بێگوومان دەزانن کە ئەم ڕووداوە گرنگیەکی زۆری هەیە، هەر بۆیە لە بابەتە زانیاریەکی ترماندا بۆ مۆبایلەکانی ئەم کۆنگرەیە، زانیاری تەواوی مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس ئەی ۲۰۱۷ی پێشبینیکراو بخوێنەرەوه، کە وابڕیارە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیەوە ڕابگەیەندرێت.

هەر لەگەڵ ماوەیەک تێپەڕین بەسەر مۆبایلە نوێیە ڕاگەیاندراوەکان، خێرا خێرا دەنگ و باسی نەوەی نوێ دێتە کایەوە و شارەزایان پێشبینی خۆیان دەکەن، یاخوود بە پشتبەستن بە زانیاری و وێنە دزەکراوەکان زانیاریەکان بۆ هەواداران هاوبەشی پێدەکەن. سۆنی لەو کۆمپانیا ناسراوانەی بواری مۆبایلە، هەموو ساڵێک چاوێکی زۆری لەسەرە بەوەی کە هەمیشە زۆربەی کۆنگرە تەکنەلۆژیەکان مۆبایلی نوێ و جۆراوجۆری ڕاگەیاندووە.

نرخی ئێکسپێریا ئێکس ئەی ۲۰۱۷ و کاتی دەرچوون: بێگوومان کە باس و دەنگۆی مۆبایلێکی نوێ لە کۆمپانیایەک دەکرێت، ئەوا دەبێت چاوەڕوان و پێشبینی ئەوە بکەین کە مۆبایلەکە لە کۆنگرەی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت. بێگوومان لە ڕابردووشدا لە درێژەی بابەتەکانی کەی ئای تی ئێندا زانیاری ئەم کۆنگرەیەمان هاوبەشی پێکردووە. کاتی کۆنگرەی سۆنی ۲۷ی مانگی داهاتوو دەبێت، کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە. دەروازەکانی پێشوازی کۆنگرە لە کاتژمێر ٨:۱٥ دەکرێنەوە و کۆنگرەکەش دوای پازدە خولەک لە پێشوازی کردن دەستپێدەکات، کە کۆمپانیاکە بە فەرمی بانگەشەی بۆ دەکات، هەروەک ئەو ڕوونکردنەوەیەی کە له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بڵاوی کردووەتەوە. دەربارەی نرخی مۆبایلەکەش پێگەی ئەندرۆید هێدلاینس نرخەکە ئاشکرا دەکات، کە پێشبینی و ڕوونکردنەوە بۆ نرخی ۳۲۰ دۆلار دەدات.

تایبەتمەندیەکان: لە ڕابردوودا چەندین وتە و باس دەهێنرا و دەبردرا. مۆبایلی ئێکس ئەی ۲۰۱۷ درێژەی مۆبایلی ئێکس ئەی ساڵی پارە و سۆنی دووبارە دەیەوێت مۆبایلێکی LifeStyleـی لەمساڵدا هەبێت، کە ئەم جۆرە مۆبایلانە تایبەتمەندیان لە ئاستی بەرزدا نیە و نرخیان بەرز نیه. لە کۆتا پێشبینی و دزەپێکراوەکاندا هاتووە کە پڕۆسێسەری مۆبایلەکە مێدیاتێک هێلیۆ پی ۲۰ دەبێت، هەروەها بە ڕامی ٤ گێگابابتی کاردەکات. بە کامێرایەکی ۲۳ مێگاپێکسڵی لە دواوە و کامێرایەکی ۱٦ مێگاپێکسڵ لە پێشەوه. هەروەها چانسی ئەوە هەیە کە بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت بێت. ڕوونی ڕوونماکەی ۷۲۰×۱۲٨۰ دەبێت.

هەروەها بە گوێرەی پێگەی مۆبایل تێلەفۆن مۆبایلەکە دوو جۆر لە ژمارە مۆدێلی دەبێت، G3112 و G3121 دەبن، چونکە سۆنی له ساڵی ۲۰۱٥ـدا کارەکتەری Eـی بۆ ژمارە مۆدێلەکانی مۆبایلەکانی ئەو ساڵەی داناوە، هەروەها لە ساڵی پاریشدا Fـی بەکارهێناوە. پێشتریش پێگەی ئێکسپێریا بلەگ ئاماژەی پێداوە، چاو لەم وێنەیەی مۆبایل تێلەفۆنی ڕووسی بکەن:

دیزاین: لە جریوەیەکی تویتەردا لەلاین onLeaksـی تایبەت بە دزەکراوەکان و پێشبینیەکان، وێنەیەکی پێشبینیکراوی مۆبایلەکە هەیە: https://twitter.com/OnLeaks/status/809336052796297216

ئەمەش وێنە دزەپێکراوەکانی مۆبایلەکەن:

سەرنجت چیە؟ ئایا چاوەڕێی ئەم مۆبایلە دەکەیت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ