بابەتی گرینگ 17, شوبات 2017

کوڕی سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ دەستگیرکرا!

دادگای وڵاتی کۆریای باشوور بەفەرمی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (Lee Jae-yong)، کوڕی سەرۆکی گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ، دەرکرد، كە تۆمەتبارکراوە بە پێدانی بەرتیل و پارەی نهێنی بە چەند دەزگا و کۆمپانیایەکی جیاواز، ئەمەش بۆ چەند مەبەستێکی تایبەت.

لە کاتی دادگاییکردنیدا، دادگا سەلماندوویەتی کە Jae-yong بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلاری داوە بە چەند ڕێکخراوێک کە لەلایەن Choi Soon-sil ـی دۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەمەش لەبەرامبەر وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەتی وڵاتەکە بۆ تێکەڵکردنی دوو یەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ.

مانگی ڕابردوو، دادگا نەیتوانی Jae-young دەستگیربکات بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو بۆ تۆمەتبارکردنی ناوبراو، ئەمەش وای لە کاربەدەستانی وڵاتەکە کرد کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر بابەتەکە بکەن، هەروەها Jae-young لە مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردوو لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکە ئامادەبوو، تیایدا لەلایەن پەرلەمانەوە چەند تاوانێکی سەلمێنران، یەکێک لەوانەش بریتیبوون لە پێدانی ئەسپێکی گرانبەها کە نرخەکەی زیاترە لە ٨٧٥ هەزار دۆلار بە سەرۆکی وڵاتەکە و کچەکەی، ئەمەش وەکو بەرتیلێک بۆ ئەوان.

تەنها ئەوەندەش نا، بەڵکو گومان دەکرێت کە تاوانبار بڕی ٣.١ ملیۆن دۆلاری دابێت بە کۆمپانیایەک کە خاوەنەکەی یەکێک لە دۆستانی سەرۆکی وڵاتەکەیە، ئەمەشیان وەکو بەرتیل و ڕازی بوونی کۆمپانیاکە لەبەرامبەر داواکارییەکانی تاوانبار. سەرباری ئەو تاوانانە و سەلماندنی زۆربەشیان، هێشتا Jae-yong ی کوڕی سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەو تاوانانە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت کە ئەو بەهیچ شێوەیەک هەوڵی نەداوە بۆ وەرگرتنی پشتگیری حکوومی و سیاسیی ئەو وڵاتە.

لەبەر ئەوەی Jae-yong خاوەن پشکە لە کۆمپانیای سامسۆنگ، بۆیە ویستوویەتی کە هەردوو یەکەکانی Cheil Industries و Samsung C&T بکات بە یەک یەکە و خۆی خاوەندارێتی بکات، بەمەش پشکەکانی لەو کۆمپانیایە زیاتر و کاریگەرتر دەبێت. لەماوەی ڕابردوودا Jae-yong بەتەواوەتی دەسەڵاتی خۆی بەسەر کۆمپانیاکەدا سەپاندووە، ئەمەش بەهۆی نەخۆشکەوتنی باوکی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ساڵی ٢٠١٤، ماوەی دادگاییکردنیشی زیاتر لە ١٨ مانگ دەخایەنێت تا دادگا دەگات بە بڕیاری کۆتایی.

سەرچاوە :
تاگەکان سامسۆنگ هەواڵ
بۆچونی تۆ