بابەتی گرینگ 20, شوبات 2017

نافەرمی: سامسۆنگ بۆ پاتری مۆبایلی گالاکسی ٨ پشت بە پاتریەکانی سۆنی دەبەستێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جورناڵ بێت سامسۆنگ دەیەوێت پشت بە کۆمپانیای سێیەم ببەستێت بۆ دروستکردنی پاتری مۆبایلی داهاتووی، کە گالاکسی ئێس ٨ـە، کە دەوترێت سۆنی دەبێتە سێیەم پێشکەشکاری پاتریەکانی گالاکسی ئێس ٨ لە دوای سامسۆنگ ئێس دی ئای و ئەی تی ئێڵ، پێدەچێت هەر سێ پێگەکە پاتریەکانی گالاکسی ئێس ٨ بەرهەم بهێنن.

ئەمەش ڕێ و شوێنێکی تری سامسۆنگە بۆ بەرهەمەکانی، بۆ نەبوونی هیچ کێشەیەک لە پاتریەکان. هەروەکو دیارە لە ڕابردوودا سامسۆنگ لە باشترین بەرهەمی خۆیدا شکستی هێنا، بەهۆی بوونی کێشە لە پاتری مۆبایلەکانیدا کە نۆت ۷ بوو.

لێرەدا هەواڵێکی خوش و ناخۆش هەیە! خاڵی ئەرێنی دەنگۆکه ئەوەیه پاتری مۆبایلەکانی نۆت ۷ لەلایەن سامسۆنگ ئێس دی ئای و ئەی تی ئێڵەوە بەرهەم هاتبوون، بەڵام سەرەنجام بە کشانەوەوە و شکستهێنانی مۆبایلەکە کۆتایی هات. ئەمجارەش پاتریەکان بە گشتی لەلایەن ئێس دی ئایەوە دروست دەکرێن، ئەمەش لێدوان و دەنگۆی تری لەلایەن پێگەکانەوە دروستکردووە کە گوایە سامسۆنگ دووبارە سەرکەوتوو نابێت، بەڵام ئەمجارە لەوانەیە پشتبەستن بە پاتریەکانی سۆنی یارمەتیدەری سامسۆنگ بێت، بە دابینکردنی پاتریەکی سەلامەت و بێ بوونی کێشە لە بەرهەمی داهاتوودا.

بێگوومان لێرەدا هەوڵی سامسۆنگ ئەوەیە کە دووبارە تووشی شکستێکی گەورە نەبێتەوه، چونکە لە ڕابردوودا ئەوەی وترا تەنها ڕەخنەی گەورە بو بۆ کۆمپانیاکە، بەڵام هەندێکی تریش پێیان وابوو شتێکی ئاساییە بۆ کۆمپانیایەکی وەها گەورەی بواری مۆبایل.

چاوەڕێی باشترین لە گالاکسیەکە دەکرێت، دەنگ و باسەکانی مۆبایلەکە کۆتایی نایەن. سامسۆنگ لە هەفتەیەکی تر و کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا کاتی ڕاگەیاندن و نمایشکردنی گالاکسی ئێس ٨ ئاشکرا دەکات. بێگوومان پێشبینیەکان کاتی دەرچوونیشیان گرتووەتەوه، بە پێی کۆتا پێشبینی دەوترێت کە گالاکسی ئێس ٨ لە مانگی ٤ی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنرێت.

بۆچونی تۆ