وێبداڕشتن 21, شوبات 2017

تێلەگرام نوێکرایەوە بە تایبەتمەندی دیاریکردنی ڕووکاری دڵخوازی بەکارهێنەر بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

تێلەگرام جیاواز و تایبەتمەندترە لە سەکۆکانی تری گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیڕوڕا. تێلەگرام بەوە دەناسرێتەوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە لەوانی تردا بوونی نیە. لەم هەنگاوە تازەیەی تێلەگرامدا کە نوێکردنەوەیەک بوو بۆ ئەپەکەی، تایبەتمەندی ڕووکار و ڕێکخستنی ڕووکاری بۆ ئەندرۆید زیاد کرد، کە پێشتریش بۆ سیستەمی ویندۆوز بەردەست بوو بوو.

لە وەشانە نوێیەکەدا بەشی ڕێکخستنی ڕووکارەکان زیادکراوە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە هۆی دیاریکردنی ڕەنگەکانەوە، ڕەنگ و ڕووکاری دڵخوازی خۆی هەبێت، زۆر بە خێرایی و ئاسانی. وە لە بەشی Themeی ئەپەکەدا دوو جۆر ڕووکار زیادکراوە، ئەوانیش ڕەنگی ڕەش و شینن، کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدەن لە هەندێ کەشی تایبەتدا یاخود بە دڵخوازیی خۆیان هەردوو ڕەنگەکە بەکاربهێنن.

بێگوومان توانای ئەوەشت هەیە ڕووکارێکی تری دڵخوازی خۆت هەڵبژێریت، تێلەگرام ڕێگە دەدات به بەکارهێنەرانی کە بتوانن ڕووکاری دڵخوازیی خۆیان بە ڕەنگی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن.

لە ئێستادا وەشانەکە تەنها بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید و سیستەمی ویندۆوز بەردەستکراوە، ببورن هەوادارانی ئای ئۆ ئێس، چونکە تایبەتمەندیە هێشتا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست نەکراوە، بەڵام تێلەگرام بەڵێنی پێتان داوە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەشان و تایبەتمەتدیە نوێیەکانتان بۆ بەردەست بکەن!

لە ڕابردوودا بەڕێوبەری تێلەگرام ئەوەی ئاشکراکردووە، کە %٨٥ی بەکارهێنەری تۆڕەکەی لەسەر سیستەمی ئەندرۆیدن، بۆیە هەرگیز ناوەستن لە گەشەپێدانی ئەپەکەیان بۆ ئامێرەکان و بەتایبەتیش ئەندرۆید.. ئەپەکەتان نوێبکەنەوە و تایبەتمەندیە نوێیەکان دەستەبەر بکەن لەم بەستەرەوە.

 داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ