10
مۆبایل و تابلێت 21, شوبات 2017

پەردە لەسەر مۆبایلی Honor V9 لادرا

لە وڵاتی چین مۆبایلی Honor V9 کە خاوەن تایبەتمەندی زۆر بەرزە پەردەی لەسەر لادرا، ئەم مۆبایلە بە پرۆسێسەری Kirin 960 کار دەکات کە کە لە ٤ ناوکی Cortex-A73 و ٤ دانەی Cortex-A53 پێکهاتووە و یەکەی چارەسەری گرافیکیشی بریتییە لە Mali-G71 MP8.

قەبارەی ڕوونمای ئەم مۆبایلە ٥.٧ ئینچە و لە جۆری TFT LCDـە و ڕوونییەکەشی (١٤٤٠ x ٢٥٦٠) پیکسڵە، لە پێشەوەی مۆبایلەکە کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵ هەیە و لە دواوەش ٢ کامێرا هەیە کە ڕوونی هەر یەکەیان ١٢ مێگاپیکسڵە و جوتێک فلاشیش لە جۆری LED هاوکاریانە بۆ گرتنی وێنە، گرنگترین تایبەتمەندی مۆبایلەکە لە بواری وێنەگرتندا توانای دروستکردنی مۆدێلی ٣ دورییە لە ڕێگای Focus کردن بەهۆی تیشکی لەیزەرەوە، کە ئەمەش رێگە دەدات شتە تۆمارکراوەکان بە شێوەی ٣ دووری چاپ بکەیت.

قەبارەی باتری مۆبایلەکە ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرەە و ئەم مۆبایلە نوێیە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و USB Type-C و LTEیە، قورسییەکەی ١٨٤ گرامە و تەنها ٦.٩٧ مم ئەستورە و پانی و درێژییەکەی (٧٧.٥ مم x ١٥٧ مم)ە، هەروەها بە ڕوکاری EMUI 5ی تایبەت کار دەکات کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید ٧.٠ بنیاد نراوە.

مۆبایلەکە ٢٨ی مانگ لە چین بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سور و ئاڵتونی بەردەست دەبێت بەم نرخانە:

٢٥٩٩ یوان (٣٧٧ دۆلار) بۆ ٤ گب ڕام/ ٦٤ گب ڕۆم
٢٩٩٩یوان (٤٣٦ دۆلار) بۆ ٦ گب ڕام/ ٦٤ گب ڕۆم
٣٤٩٩ یوان (٥٠٨ دۆلار) بۆ ٦ گب ڕام/ ١٢٨ گب ڕۆم

هەروەها ئەم مۆبایلە لە کاتی بەردەستبوونی لە دەرەوەی چین ناوێکی جیاوازی دەبێت کە Honor 8 Proیە.

سەرچاوە :
تاگەکان ئۆنەر هواوەی
بۆچونی تۆ