ئەپ و نەرمەکاڵا
22, شوبات 2017
ئینستەگرام تایبەتمەندیەکی نایابی بۆ ئەپەکەی زیادکرد

لەدوایین نوێکردنەوەی ئەپی ئینستەگرام تایبەتمەندیەکی ناوازە و لەمێژینە چاوەڕوانکراو زیادکراوە ئەویش لەمەودوا دەتوانیت هەتا ١٠ وێنە و ڤیدیۆ بەیەکەوە پۆست بکەیت. شایەنی باسە لەدوای پۆست کردن و بڵاوکردنەوەی ئەو ١٠ وێنە و ڤیدیۆیە بە دەست کێشان بۆ چەپ و ڕاست دەتوانیت ئاڵوگۆڕ لە نێوانیان بکەیت.
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=owAMfxstGoU&feature=youtu.be” width=”460″ height=”300″]
شایەنی باسە، لەکاتی بڵاوکردنەوە تۆ هەڵبژاردەی ئەوەت لەبەردەمە کە بتوانیت ڕیزیان بکەیت واتە کام وێنە یان ڤیدیۆیە یەکەم و دووەم و …هتد دەربکەون و هەروەها دەتوانیت فلتەری جوان جوانیان بخەیتە سەر. ئیتر وەکو پێشتر نوسراوێکیان لەگەڵ بنوسیت و بڵاویان بکەیتەوە.
جێگای ئاماژەیە لەدوای بڵاوکردنەوە لەسەر پڕۆفایلی خۆت ئاماژەیەک لەسەر ئەو پۆستانە هەیە کە زیاد لەوێنەیەکن و بەو ئاماژە واتە وێنۆچکەیە دەیان ناسیتەوە.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ ڕێژەیەک لەبەکارهێنەران بەردەست بووە و وردە وردە بە تەواوی بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە دەگات.
دەتوانیت ئەپی ئیسنتەگرام لە ئەپستۆر و گووگڵ پلەی دابگریت یان نوێی بکەیتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!