ئامێرە هەمەجۆرەکان
22, شوبات 2017
نۆکیا لە MWC2017 جگە لە مۆبایل ئامێرێکی تری جیاواز ڕادەگەیەنێت.

دیارە نۆکیا بەوە نەوەستاوە تەنها مۆبایل لە پێشانگای #MWC2017 کە لەبەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت نمایش بکات بەڵکو ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندنێکی تردا دەرکەوت کە نۆکیا کاتژمێرێکی زیرەک لەم پێشانگایە نمایش دەکات و ڕادەگەیەنێت.
ئەو بانگهێشت نامەیە بۆ کۆنگرەیەکە لە ٢٦ ئەم مانگە کە لۆگۆی کۆمپانیای Withingsـی فەڕەنسی لەسەرە کە تایبەتە بە دروستکردنی کاتژمێری زیرەک و ساڵی پار کۆمپانیای نۆکیا ئەم کۆمپانیایەی بە بڕی ١٩١ ملیۆن دۆلار کڕی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت ئەوەیە ئەم کاتژمێرە زیاتر گرنگی بە بابەتی تەندروستی و لێوەشاوەیی و هەروەها ئاگاهییەکان بۆ بابەتە هەمەجۆرەکان و ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرێت سیستەمی ئەندرۆید وێیەر ٢ی لەسەربێت.
ئەمەش هۆکارێکی ترە نۆکیا وامان لێدەکات چاوەڕوانی کۆنگرەکانی نۆکیا بین لە #MWC17 کە لە بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!