ئەپ و نەرمەکاڵا 22, شوبات 2017

تەختەکلیلی SwiftKey ئێستا پشتگیری ١٥٣ زمان دەکات!

تەختەکلیلی SwiftKey یەکێکە لە بەناوبانگترین تەختەکلیلەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. ئەمڕۆ ئەم تەختەکلیلە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد ئەویش پشتگیری ئەو تەختەکلیلەیە بۆ ١٥٣ زمان. لە ئێستادا ئەم تەختەکلیلە لە ڕکابەرییەکی بەهێزدایە لەگەڵ تەختەکلیلی Gboard کە لەلایەن گووگڵ گەشەی پێدەدرێت و ئەویش تا ١٤٩ زمان پشتگیری دەکات.

شایەنی باسە تەختەکلیلی SwiftKey تا ٥ زمان دەتوانی لە یەک کاتدا بەکاربهێنیت و تا چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٤١ زمان هەبوو لە لیستی زمانە پشتگیری کراوەکان بەڵام لە دوایین وەشانی تاقیکاری ١٢ زمانی تری بۆ زیادکراوە و ئێستا کۆیان دەکاتە ١٥٣ و بەمەش ژمارەیان لە تەختەکلیلی Gboard زیاترە.

ئەم تەختەکلیلە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەی پێ دەدرێت و لەوکاتەوەی مایکرۆسۆفت کڕیویەتی گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینەوە و تا ئەم چرکەساتە وەشانی ناوازەی لێ وەشێندراون و تایبەتمەندی نایابی بەخۆیەوە بینیون و لە هەمووشی نایابتر بەخۆڕایی بۆ گشت کەسێک بەردەستە بۆ داگرتن لە هەردوو کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپستۆر.

سەرچاوە :
تاگەکان swiftkey تەختەکلیل
بۆچونی تۆ