مایکرۆسۆفت
22, شوبات 2017
وێندۆز ١٠ لەمساڵدا دوو نوێکردنەوەی سەرەکی و نایابی پێدەگات.

بێگومان مایکرۆسۆفت لە ئێستادا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی Creators کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی ٤ بوەشێندرێت. بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە مایکرۆسۆفت دووپاتی کردەوە کە لەمساڵدا نوێکردنەوەیەکی تریش لەدوای Creators Update دێت و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بێت.
شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت چەندین وەشانی تاقیکاری بۆ بەشداربووانی Windows Insider Program بڵاوکردووەتەوە و ئەمەش لەپێناو تاقیکردنەوە و زیادکردنی چەندین تایبەتمەندی داواکراو لەلایەن بەکارهێنەرانەوە و لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ویندۆز بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی وەشانی گەورەی ویندۆزن لەمساڵدا کە ناسراوە بە Windows Creators Update کە چەندین تایبەتمەندی ناوازە لەخۆی دەگرێت.
ئەوەشی پێشبینی دەکرێت بۆ وەشانی دووەمی سەرەکی لە ئەمساڵدا ئەوەیە مایکرۆسۆفت لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژەیە دەکات بەناوی Project Neon کە لەچەند هەفتەی ڕابردوو خرایە ڕوو و چەند وێنەیەکی ناوازەی وەشانی داهاتووی ویندۆز ١٠ لەلایەن مایکرۆسۆفت بڵاوکرانەوە و تا ئێستاش نازانرێت لەداهاتوو چی بەسەر ویندۆز دێت کەواتە با چاوەڕێ بکەین.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!