ئەپڵ
22, شوبات 2017
ئەپڵ بەفەرمی ناوی بارەگا نوێیەکەی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ ئەپڵ بەفەرمی ڕایگەیاند کە بارەگا نوێکەی ناوی Apple Park هەڵدەگرێت و لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەکرێتەوە و ئەم بارەگایەش لەسەر بیرۆکە و دیدەنی کۆچکردوو ستیڤ جۆبز بنیات نراوە.
شایەنی ئاماژەیە، کۆمپانیا لە ڕوونکردنەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بارەگایە تازەکەیان هۆڵی گەورە لەخۆی دەگرێت کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لەخۆی دەگرێت و بەناوی ستیڤ جۆبزی کۆچکردووەوە ناو دەنرێت. هەروەها کۆمپانیا ئاماژەشی بەوە کرد لە مانگی نیسان بارەگا بەڕووی ١٢ هەزار فەرمانبەر دەکرێتەوە و بەردەوام دەبێت تا ٦ مانگی بەردەوام لەدوای کردنەوەی چونکە ڕووی دەرەوە و ئامادەکردنی هەتا پایزی ئەمساڵی ٢٠١٧ دەخایەنێت.
لەخوارەوە بینەری هەندێک بەشی بارەگاکە بن:
[su_youtube url=”https://youtu.be/onzMGCLmk4I” width=”460″ height=”300″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!