ئەندرۆید 23, شوبات 2017

٥ هۆکار بۆ کڕینی (2017) Galaxy A3

ئامێری Galaxy A3 2017ـە ئامێرێکی تەواو گونجاو و نایابە بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە حەز بە ڕوونەمای گەورە ناکەن، وە لە هەمان کاتدا دەیانەوێت کە موبایلەکەیان ڕووکارێکی جوان و تایبەتمەندی زۆری هەبێ، ئەگەریش زۆر زۆر نەبێ بەڵام قایلکەر بێت و کاریی ئەوی پێ بڕوات، بێگومان A3 2017 هەڵبژاردەیەکی گونجاوە، بە زۆرتر لە ٥ هۆکار تایبەتمەندی و هەڵبژاردنی بەهەڵبژاردنێکی باش بۆ ڕووندەکەمەوە.

تایبەتمەندی

موبایلەکە خاوەنی یەک جۆر لە بیرگەییە تەنها ١٦ گب، و دەتوانرێت تا بیرگەی دەرەکی ٢٥٦ گب بۆ زیاد بکرێت، خاوەنی کامێرایەکی جوان و قەشەنەگە بە ١٦ مێگا پێکسڵ وە هەر پێکسڵێک چڕیەکەی ١.٩ـییە، وە کامێرای سڵێفی ٨ مێگا پێکسڵە، ڕامی ئامێرەکە ٢ گب ـە، وە پڕۆسێسەری Exynos 7870 ـی لەسەر جێگیر کراوە، ڕوونەمای ئامێرەکە لە جۆری سوپەر ئامۆلیدە و بە Gorilla Glass 4 قایم و بەهێز کراوە.

١. دژە ئاوە

لەمڕۆدە تایبەتمەندی دژە ئاو بۆتە یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی جێگیر و پەرەی زۆری پێدراوە بە تایبەت لە سامسۆنگ، خۆشبەخاتەنە، A3 و تەنانەت A5 ـیش تایبەتمەندی دژە ئاوییان بۆ دانراوە، وە پلەی مانەوەشی IP68 certification کە دەتوانێت ماوەی ٣٠ خولەک خۆیی لە ئاودا بگرێ ئەگەر ئاوەکە درێژی لە ١.٥ مەتر زۆرتر نەبێ.

٢. قەبارەی مامناوەند و گونجاوە

ئەگەر چی لەمڕۆکە موبایل وا باوە کە قەبارەی گەورە بێت، وە زۆرتر کۆمپانیاکان خەڵکیان بەلای موبایلی ڕوونەما گەورە ـدا بردووە، بەڵام هێشتاکە کە هەندێک لە خەڵکی هەیە حەزییان بەو ڕوونەما گەورانە نییە، من پێم واییە کە A3 ڕوونەمایەکی گونجاوی هەیە ئەویش 4.7 ئینجە بەراورد بە ئامێرەکانی تری وەک S و Note بچووکترە, ناشکرێ بڵێین بچووکە بەڵام مامناوەندە.

٣. خاوەنی پاترییەکی باشە و بەرگەی مانەوەی زۆر دەگرێ

ڕوونی ڕوونەمای (2017) Galaxy A3 تەنها 720P ـییە, ئەوەش یارمەتیدەرێکی گەورەی پاتری ئامێرەکە دەکات، تاکوو بەرگەی زۆرترین کات و ماوە بگرێ، پاتریەکەی تەنها 2350 mAh ـە ئەگەر چی کەمە بە ژمارە بەڵام وەک گوتم کە ڕوونامەکەی ڕوونی کەمە کە خۆی لە خۆیدا بۆ ئەو ڕێژە پاترییە ژمارەیەکی باشە، لەمڕۆکە ئەگەر موبایلت کڕی   سێری ڕوونی ڕوونەماکەی بکە چونکە زۆرترین کاریگەری دەخاتە سەر کەمبوونەوەی پاتری و ماوەی بەرگەگرتنی.

٤. خاوەنی کامێرایەکی جوان و قەشەنگە

موبایلی (2017) Galaxy A3 خاوەن کامێرایەکی جوان و قەشەنەگە, بێگومان ناشکرێت بە موبایلە زۆر بەرزەکانی بەراورد بکەین، بەڵام دەتوانێت وێنەیەک بەو پەڕی گرافیکی بۆ وێنا بکا لەسەر ڕوونی 1080P بە 16 MG، لەگەل هەبوونی ئەو کامێرا باشە بۆ دواوە، بۆ پێشیشەوە واتە کامێرەی سێڵفی خاوەنی کامێرەیەکی باشە کە 8MG ـە.

٥. ڕووکارێکی جوان، هاوشێوەیەکی تەواوی Galaxy S7

هەردوو A3 و A5ـی ئەمساڵ تەواو لەسەر شێوەی Galaxy S7 دیزاینکراون، ئەوەی پێویستە بگوترێت کە S7 ڕووکارێکی تەواو جوان و قەشەنگی هەیە، کە توانای ڕازیکردن و قایلکردنی دڵی بەکاربەری هەیە، بۆ ئەم موبایلەش کە نرخ و تایبەتمەندی هاوشان نییە لەگەڵ S7 لەوەییە مای خۆشحاڵی بێت و ببێتە هۆی هەڵبژاردن و قایلکردن.

ئێوە چیتان هەیە دەربارەی  (Samsung A3 (2017؟ خاڵێک زۆرتر بنووسن و سەرنجی خۆتان بدەن…

تاگەکان (A3 (2017 سامسۆنگ
بۆچونی تۆ