سامسۆنگ
23, شوبات 2017
سامسۆنگ نوێترین پڕۆسێسەری جۆری Exynos ڕاگەیاند

لە کۆتاییدا سامسۆنگ پڕۆسێسەرە چاوەروانکراوەکەی ئاشکراکرد کە ناوی Exynos 8895ـە، بە وتەی کۆمپانیاکە ئەم پرۆسێسەرە توانای ئەوەی هەیە کە بە بەراورد بە Exynos 8890 هێز و توانایەکی زیاتر بە ڕێژەی ٪٢٧ ببەخشێت یان وزەیەکی کەمتر سەرف بکات بە ڕێژەی ٪٤٠، ئەمەش بەهۆی تەکنەلۆژیای FinFETی ١٠ نانۆمەترییەوەیە.
یەکەی چارەسەری ناوەندی پڕۆسێسەرەکە لە ٨ ناوک پێک هاتووە کە چواریان لە جۆری Cortex-A53ـن و چوارەکەی تریش لە لایەن سامسۆنگەوە دیزاین کراون و لە داهاتوو زانیاری زیاتر لەسەریان دەزانرێت، یەکەی چارەسەری گرافیکیش بریتییە لە Mali-G71 MP20 کە زۆر بەهێزە و پشتگیری لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ دەکات وەک ڕوونی 4K بۆ ڕونمای مۆبایل، تۆمارکردنی ڤیدیۆی [email protected]، خەیاڵی ڕاستەقینە بە ڕوونی 4K.
هەروەها ئەم پڕۆسێسەرە پشتگیری ڕام لە جۆری LPDDR4x و بیرگەی جۆرەکانی eMMC 5.1 و UFS 2.1 و SD 3.0 دەکات. لە بواری وێنە گرتنیشدا پشتگیری کامێرا دەکات تاوەکو ڕوونی ٢٨ مێگاپیکسڵ یان ٢ کامێرا بە ڕوونی ٢٨ و ١٦ مێگاپیکسڵ بۆ هەردوو دیوی مۆبایل.
بەپێی هەواڵە دزەپێکراوەکان و تێبینی کردنی ساڵانی پێشوو دەبێت ئەم پڕۆسێسەرە تازەیە یەکەم دەرکەوتنی لە مۆبایلەکانی Galaxy S8 و Galaxy S8 Plus بێت بەڵام لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکرێت کە ئەم ٢ مۆبایلە لە وڵاتانی چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جیاواز لە وڵاتانی تر بە پڕۆسێسەری Snapdragon 835 کار بکەن.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.