10
ئای ئۆ ئێس 24, شوبات 2017

ئەپی AdobeFix، لە باشترین بەرنامەکانی دەستکاری و باشترکردنی وێنەکانمان له مۆبایلەکاندا.

ئەپی AdobeFixی تایبەت بە دەستکاریکردنی وێنەکانمان، لە باشترین تایبەتمەندیە گرنگ و پێویستەکان لە خۆ دەگرێت، کە ئەگەر خاوەن ئەم ئەپە بین پێویست ناکات ڕوو بکەیتە نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر بۆ هەندێ تایبەتمەندی گرنگ و سەرەتایی.. زۆر بە ئاسانی دەتوانیت تایبەتمەندیەکانی لابردن و سپی کردنەوە و لابردنی پەڵە و هێڵەکان و دەستکاری کردنی پلەی ڕووناکی بە هۆی لایتینگەوە بەکاربهێنیت لە مۆبایلەکەتدا. چەندانی تر کە دیدەنی وێنەیەک باشتر و باشتر دەکەن.

کاتێک دوای ئەوەی بە هەژمارێکی ئەدۆبی تۆماربوویت، دەتوانیت هەموو تایبەتمەندیەکان بەکاربهێنیت کە لێرەدا باسی تایبەتمەندیەکان دەکەین و تێدەگەین.

ئامڕازی Heal، لابردنی شتانی ناوەڕۆک: کاتێک وێنەیەک دەگریت و دوای سێری دەکەیتەوه، دەبینیت لە وێنەکەدا شتێکی زیادە یاخوود ناشرین لە ناو وێنەکەماندا هەیە. دەتوانیت بەهۆی تایبەتمەندی هێڵەوە ئەو شتانە لاببەین کە نامانەوێت هەبێت لە وێنەکەدا، بەهۆی دەستنیشانکردنی ئەو شتەی کە دەمانەوێت لابچێت.

ئامڕازی Smooth، نەرمکردن و لابردنی پەڵەی بچووک ۆ هێڵی بچووک لەسەر ڕووخسار: وێنەیەکی هاوڕێیەکمان دەگرین و هاوڕێکەشمان هەندێ پەڵەی بچووک لەسەر ڕووخساری هەیە، کێشە نیە، دەتوانیت ئەمەش باشتر بکەین بەهۆی ئامڕازی لابردنی ناڕێکی پێست و پەڵەی بچووک.

ئامڕازی Lighten & Dark، بۆ لابردن و دانانی ڕووناکی: تایبەتمەندیەکی ناوازەیە، کە بەهۆیەوە دەتوانین ئەو گۆشەیەی نامانەوێت ڕووناکبێت لایببەین و دایمرکێنینەوە، یاخوود بمانەوێت ئەو شوێنەی کە ڕووناکی کەمە ڕووناکی بکەین.

ئامڕازی ڕەنگەکان، لابردن و دەستکاری لە ڕەنگەکان لە وێنەکەدا: تایبەتمەندیەکی تری بەسوودە، بۆ دروستکردنی ڕەنگی نا سروشتی، یاخوود لابردنی ئەو ڕەنگەی کە دەمانەوێت نەبێت.

نوسین وەکو Paint: بێگوومان دەزانین ئەم تایبەتمەندیە چیە. دەتوانین چەندین کاریگەر بەهۆی ئەم تایبەتمەندیەوە بە لێزانینی خۆمان زیادبکەین بۆ وێنەکانمان، بە چەند ڕەنگێکی سادە و بە تایبەتمەندی Brush و چەندانی تر.

ئامڕازی Defoucs، تیشک خستنە سەر شتەکان: وەکو ئەوەی دەزانین تایبەتمەندیەکی پێویست و کاریگەرە بۆ جوانکردن و باشترکردنی وێنەکان. بەهۆی ئەم تایبەتمەندیە، دەتوانین بە ئاسانی ئەو شتە بخەینە پێش چاومان کە کە ناتوانین بێ ئەم تایبەتمەندیە بیبینین. ئەوەش بە ڵێڵکردنێکی ساده هەروەک ئەوەی کە بە سروشتی کامێرایەک هاتبێتە بوون.

ئەمانە زۆربەی تایبەتمەندیەکانی ئەپەکە بوون. ئێستا دەتوانیت بۆ مۆبایلەکاتی دابگریت و وەریبگریت لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی داگرتنەوە.

بۆچونی تۆ