10
ڕێنمایی 25, شوبات 2017 بۆچوون

حەوت كورتكراوەی تەختەکلیل کە هەمووان پێویستە بیزانن!

بێگومان دەیان کورتکراوەی تەختەکلیل واتە Keyboard Shortcut هەن و لەم بابەتەم باسی کورتکراوە سەرەتاییەکانی وەکو Ctrl + C (copy) , Ctrl + X (cut)and Ctrl +V ناکەم و بەڵکو چەند دانەیەکم بۆ هەڵبژاردوون کە پێویستە زۆرمان بیانزانین و پێویستمانن لە کاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا.

Windows Key + Arrow: دانانی پەنجەرەکان لەلاکانی شاشە بەخێرایی

ئەم کورتکراوەیە بەکاردێت بۆ خێرا دانانی پەنجەرەی کراوە لەلای چەپ یان ڕاست یان پڕکردنی بەشاشە. کورتکراوەکەش دوگمەی ویندۆز لەگەڵ ئاراستەکان بەیەکەوە دادەگریت و ئەرکەکەی پێ جێبەجێ دەکەیت.

Shift + Arrow: دیاریکردنی دەق و نوسین

ئەم کورتکراوەیە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی دەق و نوسین لەناو وۆرد یان هەر نەرمەکاڵایەکی تر. کورتکراوەکەش دوگمەی شیفت و ئاراستەکان دادەگریت و ئەرکەکەی کە دیاری کردنی دەقە پێی جێبەجێ بکە.

Shift + F7: گەڕان بەدوای وشەی هاومانا لەناو وۆردا

ئەم کورتکراوەیە بەکاردێت بۆ گەڕان لەدوای وشەی هاو واتا و لەیەک نزیک لە نەرمەکاڵای وۆرددا. دوگمەی شیف و ئێف ٧ دابگرە بەڵام سەرەتا وشەیەک لەناو دۆکیومێتەکە دیاری بکە و ئێنجا کورتکراوەکە لێ بدە و ئەنجامەکەی ببینە.

Windows Key + L: قوفڵ کردنی شاشەی کۆمپیوتەر

ئەم کورتکراوەیان بەسوودە و بەکاردێت بۆ قوفڵدانی شاشە و لەکاتی زۆر پێویست پێویستت پێی دەبێت. ئاسانە و دوگمەی ویندۆز و پیتی ئێڵ بەیەکەوە دابگرە و شاشەکە قوفڵ دەبێت.

ALT + Left Arrow: گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە

ئەم کورتکراوەیە بەکاردێت بۆ گەڕاندنەوەی هەنگاوێک بۆ دوواوە لە وێبگەڕەکانی وەکو فایەرفۆکس و کڕۆم و …هتد. دوگمەی ئۆڵت و ئاراستەی چەپ لێ بدە و بۆ دواوە دەگەڕێتەوە.

CTRL + D: دڵخوازکردنی بەستەرەکان

ئەم کورتکراوەی بەکاردێت بۆ دڵخوازکردنی بەستەرە گرنگەکان. لەوەیە زۆرجار بەپەلەبیت و شتێکی گرنگت بەچاو دەکەوێت بەڵام کاتت نییە بیخوێنیتەوە و لێ بروانیت بۆیە باشترین چارەسەر دیاریکردنی پەڕەکەیە لە لیستی دڵخوازەکان Bookmarks ئەویش بە داگرتنی دوگمەی کۆنتڕۆڵ و پیتی دی لەسەر تەختەکلیل و بەمەش بەستەرەکە دڵخواز دەبێت.

F2: دووبارە ناونانەوەی پەڕگە و بوخچەکان

ئەم کورتکراوە بەکاردێت بۆ دووبارە ناونان لەبوخچە و پەڕگەکان و بەتەنها داگرتنی دوگمەی ئێف ٢ ئەو کارە دەکرێت جا یەک بوخچە و پەڕگەبێت یان زیاتر.

 

بۆچونی تۆ