مۆبایل و تابلێت
26, شوبات 2017
بەفەرمی مۆبایلی LG G6 ڕاگەیاندرا.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر و لە کۆنگرەیەکی شایستە لە شاری بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا لە پێشانگای MWC2017 کۆمپانیا ئێڵجی پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی لادا بەناوی LG G6. بێگومان لەماوەی ڕابردوو دەنگۆیەکی زۆر لەسەر ئەم مۆبایلە بڵاوکرانەوە و زۆربەیان ڕاست دەرچوون بەتایبەت شێوە و شکڵی مۆبایلەکە و شایەنی باسە مۆبایلەکە لە نەوەی پێش خۆی جیاوازە و بەشی پێشەوەی ٨٠% لە ڕوونما پێکدێت و بەمەش سوچەکانی کەمکراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە و لەهەمانکاتدا جێگەی خۆشحاڵییە کە بۆیەکەمجارە زنجیرەی جی تایبەتمەندی دژە ئاو و تۆزی هەبێت و خۆشبەختانەش ستاندەردی IP68 کە مانەوەی تا ماوەیەکی زۆر لە ئاودا زیانی پێناگەیەنێت و بێ تێکچوون مۆبایلەکە پارێزراوە. هەروەها، ئەم مۆبایلە بارگاوی کردنەوە واتە شەحنی وایەرلێسی هەیە و تەنها بۆ ئەو جۆرەیە کە بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا بەڕێ دەکرێت. تایبەتمەندییەکانی بە کورتی ئەمانەی خوارەوەن:
- ڕوونما: بە پانتایی ٥.٧ بە ڕوونی کواد ئێچ دی و یەکەم ڕوونمایە کە تایبەتمەندی HDR10 و Dolby Visionی هەبێت.
- پڕۆسێسەر: چوار ناوییەکەی و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ـە.
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوخۆیی: ٣٢ و ٦٤ گێگابایت و لەڕێگەی بیرگەی دەرەکی دەتوانرێت زیاتر بکرێت.
- کامێرای پشتەوە: دوانە کامێرای ١٣ مێگاپێکسڵی هەیە.
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵە کە پانتایی زۆری هەیە بۆ وێنەی سێلفی.
- باتری: توانستی ٣٣٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری بارگاوی بوونەوەی خێرادەکات لە جۆری Quick Charge 3.0.
- ڕەنگەکان: سپی و ڕەش و شینی ئاسمانی
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت 7.1 لەگەڵ ڕووکاری نوێ وەشانی UX6.0.
یەکەم مۆبایلە لەدوای پێکسڵ یاریدەدەری گووڵ Google Assistantـی هەبێت و هەروەها لەپشتەوەیشی پەنجەمۆری پێشکەوتووی هەیە بۆ قوفڵ و هەندێک کاری تر. ئێڵجی دەربارەی نرخ و کاتی خستنەبازاڕی ئێڵجی جی ٦ هیچی باس نەکردووە و بەڵام سەرەتا لە ئەمریکا و پاشان لە چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورپا و پاشان جیهان بڵاودەکرێتەوە. لەخوارەوە بینەری هەندێک وێنەی ئێڵجی جی ٦ بن لە کۆمەڵێک گۆشەوە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!