هەواڵ
22, تشرینی یه‌كه‌م 2011
مۆبایلێكی نوێی سۆنی ئێریكسۆن
كۆمپانیای
(سۆنی ئێریكسۆن) بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان مۆبایلێكی نوێی ئاشكراكرد كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات نامه‌ی (چات) له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، مۆبایله‌كه ناوی (txt TM)هو كیبۆردی (Qwerty) له‌گه‌ڵدایه كه به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه و شاشه‌كه‌ی (2.6) ئینچه. دووگمه‌یه‌كی تایبه‌ت به كورتهنامهشی له‌گه‌ڵدایه.
مۆبایله نوێیه‌كه ئه‌پلیكه‌یشنێكی به‌ناوی (friends)ی له‌گه‌ڵدایه كه له ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك (فه‌یسبووك) و (تویته‌ر). چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی له‌گه‌ڵدایه وه‌ك په‌یوه‌ندی وایه‌رلێس به خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و كامێرایه‌كی (3.2) مێگاپێكسڵ و میمۆرییه‌كی (64) مێگابایت. جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای (سۆنی ئێریكسۆن) كه ساڵی 2001 به‌هاوبه‌شی نێوان كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی و كۆمپانیای (ئێریكسۆن)ی سویدی له شاری (له‌نده‌ن) دامه‌زرا به‌مدواییه ڕایگه‌یاند كه به‌نیازه ژماره‌یه‌ك سمارتفۆنی نوێ بخاته‌ڕوو. دوایین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ش سمارتفۆنی (Xperia ) بوو كه به سیستمی (ئه‌ندرۆید) كارده‌كات.
سەرجاوە: خەندان
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.